هه‌وراز بووه لاوی ساڵ
له ڕۆژی جیهانی لاوان‌دا چه‌ندین مه‌راسیم و ئاهه‌نگی جیا جیا به‌وبۆنه‌یه‌وه ڕێكخرا، له شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی لاوان، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ به‌خشرایه نووسه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی یاریی تۆپی پێ هه‌وراز كاوه و وه‌كو لاوی سالێ ئه‌و شاره دیاری كرا، پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه هه‌وراز سوپاسی هه‌مووانی كرد وتی: له ڕاستیدا ئه‌مجۆره خه‌ڵاتانه هانی ئێمه زیاتر ده‌دات خزمه‌تی نه‌ته‌وه و لاوانی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، بێجگه له‌وه ئه‌مه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ڕێزی لێبنرێت، ئێمه وه‌رزشمان بۆ خۆمان كردووه، به‌ڵام پاداشت بكرێن زیاتر دڵشاد و ئومێدمان پێده‌دات بۆ كاری باشتر و مێژوویی.
هه‌وراز كاوه
له ساڵی 1984 له‌دایكبوو
خاوه‌نی بڕوانه‌ی زانستی وه‌رزشی وڵاتی ئێرانه
خاوه‌نی پێنج په‌رتوكی گه‌وره‌یه له‌بواری یاریی تۆپی پێ
هه‌روه‌ها له چه‌ندین سیمینا ر و خولدا به‌شداریكردووه، تا ئێستا له ڕۆژنامه و گۆڤار و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بابه‌ت و شیكردنه‌وه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، له ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی شرۆڤه بۆ یارییه جیهانییه‌كان ده‌كات و شاره‌زای باشی له زمانی كوردیدا هه‌یه.
