یارى باسكه له ئاستێكى خراپ دایه
یارى باسكه له ئاستێكى خراپ دایه
یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تاكه یانه‌ى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانه كه‌وا گرنگى به‌رده‌وام به یارییه وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر ئاستى كچان ده‌دات به تایبه‌ت له یارى تۆپى باسكه كه ساڵانه به‌رده‌وام مه‌شقی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنى كچه یاریزانان و ئاماده‌كردنیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان به هیواى دروستكردنى یاریزانانى به‌توانا بۆ یانه‌كه‌یان، یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش لاڤه كه‌ریم ئه‌و له دایك بووى ساڵى 1998ى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانه یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى یارى كردنه له یارى تۆپى باسكه ، ناوبراو قوتابی به‌شى یاسایه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى لاڤه كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى گۆڤارى گوڵانى –دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* له‌نێوان ئه‌م هه‌موو یارییه وه‌رزشیه جۆراوجۆره بۆچى یارى باسكه‌ت هه‌ڵبژارد؟
-چونكه هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ده‌ستم به‌م یارییه كردووه ، وه رۆژ له دواى رۆژ خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م یارییه زیاتر ده‌بێت بۆیه بۆته به‌شێك له‌ژیانم.
* ئاستى یارى تۆپى باسكه‌ى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-یارى باسكه له ئاستێكى خراپ دایه ، چونكه كه‌مى ژماره‌ى یانه‌كان بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م یارییه زۆر به‌ره‌وو پێشه‌وه نه‌ڕوا.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى باسكه به‌رز بێته‌وه له شاره‌كانى كوردستان؟
-پاڵپشتى ته‌واوى دارایى یانه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى بده‌ن به مانه‌وه‌ى یانه‌كان كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى بۆیان.
* نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان به گشتى؟
-به‌لێ نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان هه‌یه، وه هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ى توانای ته‌واوى یاریزانان.
* بۆچى گرنگى به‌م یارییه نادرێ؟
-به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كه گرنگى ته‌واو ده‌درێت به تۆپى پێى ، بۆیه تائێستا ئه‌م یارییه گرنگى ته‌واوى پێ نه‌دراوه.
* چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كچان زیاتر روو له وه‌رزش بكه‌ن
-بوونى خێزانێكى باش هۆكاره بۆ درووست بوونى یاریزانێك به تایبه‌ت كچان، وه دابینكردنى هه‌موو پێداویستیه وه‌رزشیه‌كان بۆیان.
* ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى ده‌ربه‌ندیخان چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-ده‌سته‌ى كارگێڕى تیپه‌كه‌مان پاڵپشتیه‌كى باشى تیپه‌كه‌مانن ، وه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵمان بووینه هاوكارى ته‌واویان كردووین.
* هیواو وئاواتت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-هیوام ئه‌وه‌یه كه بتوانم خزمه‌تێكى باشى یانه‌كه‌م و شاره‌كه‌م بكه‌م، وه ئاستێكى باش له‌م یارییه پێشكه‌ش بكه‌م بتوانم نموونه‌یه‌كى باش بم.
* به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتوو؟
-له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌م گرنگیه‌كى باش به‌م یارییه بده‌م بتوانم له‌گه‌ڵ هاوكارى یانه‌كه‌م بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كچانى زیاتر رابكشێین بۆ ناو ئه‌م وه‌رزشه.
* به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك بێت له یاریزانه‌كانى؟
-بێگومان خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ منیش خه‌ونمه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ببه یاریزانى تیپه‌كه.
* به چ یاریزانێكى یارى باسكه‌ى جیهانى سه‌رسامیت؟
-جیمس هاردن.
* هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كان؟
-تا ئێستا ئاستى ئه‌م یارییه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ى كه گرێبه‌ست پێشكه‌ش به یاریزانان بكرێت .
* له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى تاچه‌ند پشتگیرى وه‌رزشى ئافره‌تان ده‌كرێ؟
-له‌چه‌ند ساڵى رابردوو له كوردستان رێگرییه‌كى زۆر هه‌بوو بۆ وه‌رزش كردن به تایبه‌ت هی كچان، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی گرنگیه‌كى باش به به وه‌رزش به تایبه‌ت به باسكه ده‌ده‌ن خاوه‌ن هه‌وادارى باشه.
* چى به به‌رپرسانى وه‌رزشیى ده‌لێ له كوردستان؟
-له كوردستان چه‌ندین گه‌نجی كارامه و به‌توانا هه‌یه هیوادارین به‌رپرسانى وه‌رزشیى كوردستان هاوكاربن بۆ ده‌ركه‌وتنى و به‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م توانای به پێ یاریزانان.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-سوپاسى خێزانه‌كه‌م و راهێنه‌ره دڵسۆزه‌كه‌م ده‌كه‌م كه هه‌رده‌م پاڵپشت و پشتگیرى ته‌واو بووینه هه‌میشه ده‌ستیان گرتووم بۆ سه‌ركه‌وتنى زیاتر، سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان كه هه‌رده‌م خزمه‌تى وه‌رزشكارانیان كردوه له شاره‌كانى كوردستان.
