پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى شه‌تره‌نجى عێراق بوو
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارى شه‌تره‌نج بۆ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن، یه‌كێتى ناوه‌ندى شه‌تره‌نجى عێراقی به‌به‌شدارى 11یانه‌ى شاره‌كانى عێراقی پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى عێراقی بۆ ئاستى ته‌مه‌ن ژێر بیست ساڵ له شارى به‌غداد له هۆڵى ئه‌نته‌ر یارییه‌كانى به سیسته‌مى سویسری به حه‌وت گه‌ڕ ئه‌نجامدا، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش كه یانه‌كانى به‌شداربوو كێبركێ و ململانێ‌یان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و بوون به یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتى ئاسیا و ووڵاتانى عه‌ره‌بی، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش یاریزانانى كوردى یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان هه‌ریه‌ك له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و خانزاد توانیان به ئاست و به ئه‌نجام له پاڵه‌وانیه‌تیه ئاستى به‌رزى خۆیان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن كه وه‌رزشى شه‌تره‌نج له شاره‌كانى كوردستان گرنگیه‌كى یه‌كجار زۆرى پێده‌درێت و وه‌رزشوانانى شاره‌كانى كوردستان له ئاستى ئه‌وه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تى عێراق بكه‌ن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، له كێبركێیهكانى رۆژانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دواى كێبركێیه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌ى خانزاد توانیان نازناوى خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ریه‌ك له یاریزانانى یانه‌كانى خانزا و ئیتسالاتیش شان به شانى یانه‌ى پێشمه‌رگه بوونهیاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌بی به‌شدارى ده‌كه‌ن، زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراقیش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌وا به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له‌لایه‌ن یانه‌كانى كوردستان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌رده‌وامى قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمى كوردستان رێگری نه‌كردووه له وه‌رزشكاران بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه باشه‌كانیان، له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانى به‌شداربوو خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
1-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 10خاڵ
2-خانزاد 8خاڵ
3-ئیتسالات 6خاڵ
كارزان كانه‌بی
