رێژه‌ن فوئاد به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى ئاسیا ده‌كات
ساڵانه چه‌ندین پاڵه‌وانى شاره‌كانى كوردستان به‌شدارى خوله‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ئاسیا و ووڵاتانى ئه‌وروپى ده‌كه‌ن، رێژه‌ن فوئاد یاریزانى له‌شجوانى پارێزگاى سلێمانى ماوه‌یه‌كى زۆره له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه بتوانێ به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى جیهانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى بباته نێو ئه‌نجامه باشه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه، له ساڵانى رابردووش ناوبراو ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست بووه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و شارى سلێمانى، ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت له پاڵه‌وانیه‌تى ئاسیاى كراوه خۆى تاقى بكاته‌وه له‌م باره‌شه‌وه‌رێژه‌ن فوئاد بۆگۆڤارى گوڵان گوتی" وا بڕیاره له ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه له ووڵاتـى هیندستان به‌رێوه بچێت، منیش وه‌كو كوردێك به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌م و سه‌ر به‌هیچ یانه‌یه‌ك و شوێنێك نیمه ، به‌ناوى خۆم و كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌م له كێشى 75كگم، گوتیشى" ئاماده‌كارى زۆر باشم كردووه و چونكه چاوم له‌وه‌یه بتوانم ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر بۆ خۆم و كوردستان به‌ده‌ست بهێنم، به‌شدارى كردنیشم له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه بۆ من گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ، چونكه تاكه كوردم تاكو ئێستا كه به‌شدار ده‌بم ئاماده‌كارى زۆر باشیشم كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى نه‌بێ بتوانم سه‌ر خۆم و كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه كه چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى ئاسیا به‌شدار ده‌بێ، له باره‌ى هاوكارى كردنیشى گوتى" هاوكارى كراوم به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه نییه كه بتوانم پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ى پێ ته‌واو بكه‌م، چونكه سێ به‌شى پاره‌كه‌ى له‌سه‌ر گیرفانى خۆم ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ى ته‌واو بكه‌م، گوتیشى "هه‌وڵیش ده‌ده‌م له داهاتوودا به‌شدارم له پاڵه‌وانیه‌تى مسته‌رئۆلۆمپیات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ بتوانم به ئه‌نجامى گه‌وره بگه‌رێمه‌وه كوردستان،به‌هیواى ئه‌وه‌شم به‌رپرسانى وه‌رزشى كوردستان هاوكارى یاریزانان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى تریش بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
