بوارى ناوبژیوانى یه‌كێك بوو له خولیای منداڵیم
بوارى ناوبژیوانى یه‌كێك بوو له خولیای منداڵیم
قه‌زاى ڕانیه یه‌كێك له‌و قه‌زا به‌فراوانانه‌ى كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له خۆ ده‌گرێت خاوه‌نى چه‌ندین وه‌رزشكارانى به‌توانایه له سه‌ر ئاستى كوردستان له یارییه جۆراوجۆره‌كان تیپى تۆپى پێى كچان فێرگه‌كانیش یه‌كێك له‌م تیپانه‌ى كه خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى به‌توانایه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، یه‌كێك له‌م ئافره‌ته وه‌رزشوانانه‌ى كه‌ر ۆلێكى باڵاى هه‌یه له ناوچه‌كه چ له بوارى ناوبژیوانى چ له بوارى راهێنه‌رى ئه‌ویش شاناز عه‌لی یه ئه‌و له‌دایك بووى ساڵى 1985ى شارى ڕانیه‌یه و ئه‌و راهینه‌رى تیپى فێرگه‌ى كچانه له شاره‌كه و ناوبژیوانى یارییه‌كانى تۆپى پێیش ده‌كات، له زۆربه‌ى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان به‌رده‌وام به‌ده‌ركه‌وێت، ناوبراو خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆمه له وه‌رزش ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بوارى ناوبژیوانیت هه‌ڵبژارد؟
-بوارى ناوبژیوانى یه‌كێك بوو له خولیای منداڵیم كه هه‌میشه حه‌زم پێی كردووه.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه كه ئه‌ویش تۆپى پێى بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت؟
-به‌لێ له چاو یارییه‌كانى تر زه‌حمه‌تتره، به‌ڵام هه‌ركارێك ئاره‌زووت بێت ده‌توانى تێدا سه‌ركه‌وتنیش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ى، بۆیه ئه‌و هیوایه له من هه‌یه ده‌توانم سه‌ركه‌وتووبم.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه تیپێكى تۆى پێى كچان درووسا بكه‌ى له شارى رانیه؟
-من شه‌ش ساڵ پێش ئێستا تیپێكى تۆپى پێى كچانم درووست كرد كه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامین له مه‌شق و راهێنان توانیومانه له‌م ماوه‌یه‌دا یاریزانێكى باش پێبگه‌یه‌نین، ئه‌م ساڵ له خولى نایابى فوتسالى كوردستان یاریزانمان یارى كردوه بۆ یانه‌كانى كوردستان كه یه‌كێك له گۆڵكه‌رانى خولى كوردستان یاریزانى ئێمه بووه به ناوى باوان خدر ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وته بۆ ئێمه.
*ئاستى یارى تۆپى پێى كچان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟ڤ
-زۆر باش ده‌بینم له چاو ساڵانى رابردوو كه به‌رده‌وام یاریزانى باش ده‌رده‌كه‌وێت له‌و یارییه ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه به‌ره‌وو پێش چوونى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له كوردستان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-به بۆچونى من كردنه‌وه‌ى خولى زیاتر بۆ كچان و به‌شدارى كردنى فێرگه‌كانى تۆپى پێى له خوله‌كانى كوردستان شان به شانى یانه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى كچى زیاتر بێته ناو بواره‌كه‌وه ، وه بێگومان تواناى باشیشى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نموونه بۆ ئه‌وه ئێمه خاوه‌نى تیپێكى زۆر باش و تۆكمه بكه‌ین ، چونكه سه‌ر به یانه نه‌بووین نه‌مان توانى به‌شدارى له خولى نایابی كچان بكه‌ین.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
-له ئێستادا له هه‌وڵى باشتركردنى كارى ناوبژیوانیم ده‌ده‌م، وه به پێشه‌وه بردن تیپى فێرگه‌كه‌شمان كه ئێمه كۆمه‌لێك مامۆستاى خۆبه‌خشین له شاره‌كه‌خزمه‌ت ده‌كه‌ین وه یاریزان پێده‌گه‌یه‌نین له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-هیواوئاواتم ئه‌وه‌یه له دا‌و رۆژدا ببم به ناوبژیوانێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم خوله به‌هێزه‌كان به‌رێوه‌ببه‌م.
*چى به‌و كچانه ده‌لێ هاتنه نێو بوارى ناوبژیوانى؟
-حه‌ز ده‌كه‌م كچانیش شان به شانى كوڕان بێنه ناو بواره‌كه‌وه تا بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-پێشنیارم پێش هه‌مووان بۆ یه‌كێتى تۆپى پێێ كوردستان كه هه‌موومان ده‌زانین ماوه‌ى چه‌ند سالێكه فێرگه‌ى زۆر كراونه‌ته‌وه له كوردستان بیكه‌ن به مه‌رج بۆ هه‌موو فێرگه‌یه‌ك كه ده‌بێت تیپى كچانیشى هه‌بێت ، وه چۆن خول بۆ تیپى تۆپى پێى كوڕان فێرگه‌كان ده‌كرێته‌وه به‌هه‌مان شێوه خول بۆ تیپى تۆپى پێى كچانیش بكرێته‌وه.
*هۆكارى چیه كچان نایه‌نه نێو بوارى وه‌رزشى له كوردستان؟
- له سنوره‌كه‌ى ئێمه كه‌رانییه كچان زۆر به‌باشى دێنه ناو بواره‌كه و به‌رده‌وام له ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه داین له‌گه‌ڵ یانه‌كاندا، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه‌وا ده‌كات ده‌رنه‌كه‌ون.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌رده‌وامى خزمه‌تكردنتان له شاره‌كانى كوردستان.
