ئافره‌تانى هه‌ولێر راهێنه‌رێكى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر له خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان نازناوى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، به‌هۆى چه‌ند گرفتێكیش راهێنه‌رو ژماره‌یه‌ك یاریزانى یانه‌كه‌ى ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشت، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تانى هه‌ولێریش عه‌باس فه‌ره‌جی وه‌كو راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرد، ژماره‌یه‌ك یاریزانیشى هێنایه ریزى یانه‌كه‌ى له‌باره‌ى هاتنى راهێنه‌ره تازه‌كه‌ش ، عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له رێگاى مامۆستا رازاو سه‌رۆكى یانه‌كه په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو راهێنه‌ر له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ده‌ست به‌ركاربم، بۆیه منیش به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ یانه‌كه رێكه‌وتوومه و ئه‌م وه‌رزه‌ش نازناوى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان‌مان به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه بۆمن شانازیه‌كى زۆره كه خزمه‌تى یانه‌یه‌كى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست بكه‌م، گوتیشى " خۆم و كۆمه‌لێك یاریزانى شارى سلێمانى په‌یوه‌ندى به یانه‌ى ئافره‌تان ده‌كه‌ین، ئه‌و یاریزانانه‌و كۆمه‌لێك یاریزانى تر له شارى هه‌ولێر تیپێكى تۆكمه درووست ده‌كه‌ین بۆ خولى عێراقى و كوردستان، به‌هیواى ئه‌وه‌شم بتوانین خزمه‌تى زۆری یانه‌كه‌ش بكه‌ین له داهاتوو.
كارزان كانه‌بی
