زاخۆ له فیفا سكاڵا تۆمار ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی زاخۆ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ نه‌یتوانى له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بمێنێته‌وه به‌هۆى كۆمه‌لێك گرفته‌وه، له ئێستاشدا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه له رێگاى گفت و گۆكردنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر بكات و مانه‌وه‌ى خۆى له خوله‌كه جارێكى تر زیندوو بكاته‌وه، له‌م باره‌شه‌وه هشیار دووبانكى به‌رپرسی راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى زاخۆ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له ئێستادا له گفت و گۆداین له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سێ خاڵى خۆمان بگه‌رێنینه‌وه كه لێمان وه‌رگیرابووه، بۆیه قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی كردووه ئه‌وانیش پاڵپشتى خۆیان بۆ یانه‌ى زاخۆ دووپات كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كارێك بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و سێ خاڵه، گوتیشى " ئه‌گه‌ر هاوكارمان نه‌بن ئێمه رێگاى فیفا ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی تۆماربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ خاڵه بده‌نه‌وه زاخۆ و جارێكى تر له خولى عێراق بمێنینه‌وه، له‌باره‌ى ئه‌و بڕه هاوكارییه‌ى كه یانه‌كه وه‌ریگرتووه گوتیشى" حكومه‌تى هه‌رێم بڕى ملیارێك و دووسه‌د ملیۆنى بۆ ئێمه سه‌رف كردووه و به شێوازى قیست به یانه‌ى زاخۆ ده‌ده‌ن له مانگى چوارى ئه‌مساڵه‌وه بۆمان سه‌رف كراوه كه هه‌ر مانگێك بڕى سه‌د ملیۆنیان به‌ئێمه داوه، جگه له‌وه‌ش یانه‌ى زاخۆ گرفتى دارایى هه‌بووه و ئێستاش قه‌رزاره.
كارزان كانه‌بی
