برایه‌تى خۆى كۆ ده‌كاته‌وه
تیپى تۆپى پێى لاوانى یانه‌ى برایه‌تى ساڵانه به‌ر له‌ده‌ستپێكى خوله‌كان ئاماده‌كارى و ده‌ستكردن به كۆكردنه‌وه‌ى یاریزانان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مساڵیش وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆیان ستافى راهێنه‌رى یانه‌كه له ئێستاوه‌ده‌یه‌وێت ده‌ست به كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا بۆ تیپه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه نزار نوری راهێنه‌رى تیپى لاوانى یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان وه‌كو پێویست بووه له ماوه‌ى رابردوو، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ى دوای به‌هۆى گرفتى داراییه‌وه تیپه‌كه‌مان كۆ نه‌كردبووه، به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به بتوانین تیپێكى تۆكمه درووست بكه‌ین و بتوانین ئه‌نجامه‌كانمان له وه‌رزى نوێ پیویست بێت، گوتیشى" ئێمه وه‌كوتیپى لاوانى یانه‌كه له تواناى ئه‌وه‌ماندایه كه چه‌ندین یاریزانى لاوى به‌توانا درووست بكه‌ین بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى سوودێكى زیاتر له‌م پێكهاته‌یه‌ى ئێمه ببینن، بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كانى لاوانیش له یانه‌كان پێویسته له‌سه‌ر كارگێڕى یانه‌كان گرنگى زیاتر به‌تواناى یاریزانى لاو بده‌ن وجگه له‌وه‌ش دابین كردنى یاریگا و پێداویستى وه‌رزشى گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر بده‌ست بهێنن، به‌شێكیش له یانه‌كان زیاتر پشت به یاریزانى ئاماده‌كراو ده‌به‌ستن له بڕى ئه‌وه‌ى گرنگى به لاوان بده‌ن بۆیه ، خزمه‌ت كردن و گرنگی دان به تیپى لاوان به‌رهه‌مى زۆر ده‌بێت.
كارزان كانه‌بی
