تازه‌پێگه‌یشتوانى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانى كوردستان
بهسهرپهرستى یه‌كێـتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى یه‌كێتیه‌كه ئه‌م وه‌رزه‌ش خولى نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو. دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوانى(هه‌ولێر، زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى)گه‌یشتنه یارییه‌كانى چوارگۆهشى زێرین، یارییه‌كانى ئه‌م قۆناخه‌ش له شارى زاخۆ به‌رێوه‌چوو دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له نێوان یانه‌كانى به‌شداربوو له چوار گۆشه‌ى زێرین یانه‌ى هه‌ولێر توانى نازنازهكه بۆ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه یانه‌ى هه‌ولێریش له كۆى ئه‌نجامدانى چوار یارى له خوله‌كه سێ یاری به لێدانى یه‌ك لاكه‌ره‌وه برده‌وه و یه‌ك یاریشى دۆڕاند، له دواین یاریشدا تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى زاخۆ رووبه‌رووى تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى زاخۆى خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ران بووه، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى (1-1)گۆڵ یه‌كسان بوون ، به‌لێدانى یه‌ك لاكهرهوهش (3-4)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه و نازناوه‌كه‌ى هێناوه‌یه‌وه پایته‌ختى كوردستان، له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانیش له رێورسمێكى شایسته خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر تیپ و یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، جێگاى ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م وه‌رزه خولى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى 18 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان به سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه و ناوچه‌ى جیاواز دابه‌شكرابوون، له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ ئێمه گرنگی ته‌واومان به هه‌موو تیپه‌كانى یانه‌كه‌مان داوه، ئامانجى ئێمه‌ش گرنگیدانه به سه‌رجه‌م تیپه‌كان به‌تایبه‌تیش تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان ، چونكه ئه‌وانه سه‌رمایه‌كى گرنگن بۆ یانه‌كه‌مان كه له داهاتوو ده‌توانین سوودێكى زۆر له‌م یاریزانانه وه‌ربگرین بۆ یانه‌كه‌مان، به‌ده‌ستهێنانى نازناوى كوردستانیش بۆ یانه‌كه‌مان گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر گرنگیدان به تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و تیپه‌كانى تر.
كارزان كانه‌بی
