مه‌زن محه‌ممه‌د وژماره‌یه‌ك یاریزان په‌یوه‌ندیان به قه‌لاى توركمانى كرد
دواى نزیكه‌ى چوار ساڵ كردن وه‌كو راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر و به‌ده‌ستهێنانى هه‌ردوو نازناوى خولى فوتساڵى تۆپى پێى نایابى كوردستان و عێراقی ، مه‌زن محه‌ممه‌د و ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه‌ى سه‌نگه‌رى یارى كردنیان گواستنه‌وه له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ یانه‌ى قه‌لاى توركمانى له باره‌ى جێهیشتنى یانه‌كه‌ش مه‌زن محه‌ممه‌د بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له مانگى سێ ئه‌مساڵ خولى فوتساڵى كچان ته‌واو بوو ئێمه‌ش نازناوه‌كه‌مان هێنایه‌وه شارى هه‌ولێر بۆ ئێمه شه‌ره‌فێكى گه‌وره بوو، بڕیاریش بوو له داهاتوو كارگێڕى تیپه‌كه ئێمه ته‌كریم بكه‌ن، به‌ڵام دوا كه‌وت یاریزانه‌كانیش داواى بڕى پاره‌كانیان ده‌كرد كه پێشووتر گرێبه‌ستیان كردبوو، دابین كردنى پاره‌كه‌ش دواكه‌وت بۆیه من له سه‌ر ئه‌ركى خۆم و له گیرفانى خۆم گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم داوه ، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش قه‌رزارى منه بۆه من و ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانانى یانه‌كه په‌یوه‌ندیمان به یانىه قه‌لاى توركمانى كرد، مه‌زن گوتیشى" له‌گه‌ڵ یانه‌ى قه‌لاى توركمانى به خۆبه‌خش له‌گه‌ڵیان رێكهوتووینه ئه‌گه‌ر پاره هه‌بێت پێمان ده‌ده‌ن، من و زیاتر له ده یاریزان چووینه‌ته ئه‌و یانه‌یه هه‌رچه‌نده سێ یانه‌ى تر هه‌بوو دوو یان له هه‌ولێر و یه‌ك یانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر بوو ، به‌ڵام ئێمه قه‌لاى توركمانیمان پێ باش بوو ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین خزمه‌تى شارى هه‌ولێر بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی
