كوردێك به‌ نیازه‌ به‌ ریكۆردی نوێ ناوى بچێته‌ په‌رتووكى گینس

كوردێك به‌ نیازه‌  به‌ ریكۆردی نوێ ناوى بچێته‌ په‌رتووكى گینس
كوردێك به‌ نیازه‌ به‌ ریكۆردی نوێ ناوى بچێته‌ په‌رتووكى گینس
دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو جه‌رجیس ره‌شید كوڕى باژێرێ دهۆك توانى له‌ ساڵى رابردوو له‌ ووڵاتى ئیمارات دوو ریكۆردی جیهانى له‌ شیناو لێدان و ده‌ست لێدان له‌ ناوى خۆى تۆماربكات كه‌ پێشبركێیه‌كانى له‌ شارى دوبه‌ى به‌رێوه‌چوو، جه‌رجیس وه‌كو تاكه‌ كوردى به‌شداربوو له‌ باشورى كوردستان توانى دوو ریكۆرد له‌سه‌ر ناوى خۆى تۆماربكات ئه‌مساڵیش نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ریكۆردى تازه‌ له‌ ووڵاتى توركیا به‌ده‌ستبهێنێت، له‌باره‌ى به‌شدارى كردنیشى له‌ پێشبڕكێیه‌كانى په‌رتووكى گینس جه‌رجیس ره‌شید بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدام بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌شدارى دوو پێشبڕكێ بكه‌م له‌ ووڵاتى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ناوم بچێته‌ په‌رتووكى گینسى جیهانى ، گوتیشى دواى كۆتایى هاتنى یارییه‌كانى مۆندیالى رۆسیاى ئه‌مساڵ ده‌چمه‌ ووڵاتى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى لێژنه‌ى پێشبڕكێیه‌كان تاقیم بكه‌نه‌وه‌ منیش وه‌كو تاكه‌ كورد له‌ سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان كه‌ خاوه‌ن دوو ریكۆردم له‌ ساڵى رابردوو له‌ ووڵاتى ئیمارات بۆیه‌ ئێستاش هه‌لێكى باشم له‌ به‌ر ده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ى دوو ریكۆردى تریش له‌م ساڵ به‌ده‌ست بهێنم تاكه‌ یاریزانى كوردم له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌و ریكۆردانه‌ به‌ ناوى منه‌ ئه‌مساڵیش له‌ خێراترین ده‌ست و شیناو لێدان به‌شدارى ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت ببمه‌ تاكه‌ كورد له‌ ئاستى جیهان كه‌ ئه‌گه‌ر دوو ریكۆرده‌م به‌ده‌ست هێنا ده‌بێته‌ چوار ریكۆرد و ریكۆردى جیهانى ده‌شكێنم ، له‌باره‌ى هاوكارى كردنیشى گوتى " له‌ ساڵى رابردوو 50هه‌زار دۆلارم سه‌رف كرد هیچ كه‌سێك هاوكارى نه‌كردم هه‌ر چه‌نده‌ به‌ ناوى كوردستانیش به‌شداربووم ، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك هاوكارى نه‌كردووم هه‌مووى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم بووه‌، ئه‌مساڵ تا ئێستا نزیكه‌ى 30 هه‌زار دۆلارم پێویسته‌.
كارزان كانه‌بی
Top