هیوادارم ببم به نموونه‌یه‌ك بۆ كچانى دیكه تاكو بتوانن به‌شدار بن له‌م یارییه
هیوادارم ببم به نموونه‌یه‌ك بۆ كچانى دیكه تاكو بتوانن به‌شدار بن له‌م یارییه
تیپى تایكواندۆی یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه به‌رده‌وام گرنگى به‌سه‌رجه‌م یارییه وه‌رزشییه جۆراوجۆره‌كان ده‌دات له شارى سلێمانى و تیپى تایكواندۆی یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته له هه‌ردوو ئاستى كچه و كوڕان خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان بانۆ ئه‌حمه‌ده ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له خاوه‌نى چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراوجۆره له پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبراو له دایك بووی ساڵى 1999ى شارى سلێمانیه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
كارزان كانه‌بى
*چۆن بوو ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ ئه‌م یارییه درووست كرد ؟
-به باشم زانى به‌شدارى له‌م هونه‌ره‌دا بكه‌م تاوه‌كو ببمه خاوه‌نى فكری و جه‌سته‌یه‌كى به‌هێز وه‌كو كچێك.
*بۆچى ئه‌م یارییه‌ت هه‌ڵبژاردوه‌كو كچه وه‌رزشكارێك كه زۆرجار دووچارى گرفتى جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه؟
-پێم باشبوو كه هونه‌رى تایكواندۆبكه‌م ئامانجى سه‌ره‌كی من وه‌كو كچێك ئه‌م هونه‌ره‌م كرده ئامانج تا پارێزگاری له خۆم بكه‌م، تابتوانم ببم به نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌رزشكردن به تایبه‌ت تایكواندۆ به كێشه ده‌زانن.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى شه‌ڕانگێزیت هه‌ڵبژاردوه؟
- نه‌خێر، به‌ڵكو هیوادارم ببم به نموونه‌یه‌ك بۆ كچانى دیكه تاكو بتوانن به‌شدار بن له‌م یارییه.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له شاره‌كانى كوردستان؟
-ئاستى یارى تایكواندۆ له كوردستان رۆژ له دواى رۆژ له به‌ره‌ووپێشچووندایه، به‌هیواى ئه‌وه‌م زیاتر گرنگى به‌م یارییه بدرێت.
*پێت باشه چى بكرێ بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه؟
- پێم باشه هه‌موو لایه‌نه‌كان ببنه پاڵپشتێكى باش تا گرنگیه‌كى تایبه‌ت بدرێت به هونه‌رى تایكواندۆ، چونكه یارییه‌كى تاكییه و ئه‌نجامى باشى لێ به‌ده‌ست دێت.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه له كوردستان گرنگى ته‌واوى پێ نادرێت؟
- من واى نابینم ، به خۆشحاڵیه‌كى زۆره‌وه رۆژ له دواى رۆژ تایكواندۆ له كوردستان له به‌ره‌ووپێشچووندایه خه‌ڵك زیاتر هیواو ئاره‌زووى بۆ به‌شدارى كردنیان هه‌یه.
* كێشه‌و گرفتى سه‌ره‌كى ئێوه چیه له‌م یارییه؟
-كێشه‌و گرفتى ئێمه له‌م هونه‌ره‌دا ئه‌وه‌یه كه پشتگیری نه‌كردنى لایه‌نه‌كان بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى هونه‌رى تایكواندۆیه.
*بۆچى رێژه‌ى به‌شدارى كردنى ئافره‌ت كه‌م له‌م یارییه له كوردستاندا ؟
- كێشه‌ى كه‌مى به‌شدارى كردنى خانمان له‌م هونه‌ره‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێنه‌گه‌یشتنى كۆمه‌ڵگه بۆ وه‌رزش به تایبه‌تى بۆ ئه‌م هونه‌ره.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى عه‌رز وشانۆگه‌ری له شوێنه گشتییه‌كان و ئه‌نجامم وه‌كو پێویست بووه له شوێنه جیاجیاكان.
*خێزانه‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكاریت ده‌كه‌ن؟
- ده‌مه‌وێت سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م بكه‌م تا به پشتیگرى ئه‌وان كه پاڵپشتێكى باش بوون بۆ من كه بتوانم سه‌ركه‌وتووبم.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
-به‌دڵنیاییه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ ده‌ركه‌وتنى یاریزان یاریكردنیه‌تى بۆ هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌وه هیواى من و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانه.
*په‌یامت چیه بۆ ئه‌و كچانه‌ى كه دوورن له وه‌رزش كردن؟
-په‌یامى من بۆ هه‌موو ئه‌و كچانه‌یه كه دوورن له هونه‌رى تایكواندۆ، هیوادارم به‌شدارى له‌م هونه‌ره‌دا بكه‌ن ، وه داواكارم له خانه‌واده‌كان ببنه پاڵپشتێكى باش به‌رامبه‌ر به خانمان تا بتوانن به‌و ئامانجانه بگه‌ن كه مه‌به‌ستیانه .
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆشێخ تاریق سه‌رۆكى یه‌كێتى تایكواندۆ و مامۆستا به‌ختیار حوسێن كه ماندوو نه‌ناسانه هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششكردن به‌رده‌وامه،گۆڤارى گوڵانیش بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى كه به وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستانى ده‌كات.
