پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری خولی عێراقی دەکات

پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری خولی عێراقی دەکات
پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری خولی عێراقی دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای ئەوەی ئەمساڵ بە شایستەیی توانی سەرکەوێت بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەمجارە پلانی یانەکە و خەونی کارگێڕی تیپەکە زیاتر بووە دەیانەوێ لە رێگای سەرکەوتنیان لە خولی کوردستان ئەمجارە ھەنگاو بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بھاوێن، لەبارەی بەشداری کردنیان لەم خولەش ئەرسەلان جەلال راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەسەر داواکاری کارگێڕی یانەکەمان بە ئێمە گوتراوە بۆ بەشداری کردن لەخولی پاڵاوتنی یارییەکانی خولی عێراقی، نامەوێ ھەر بەشداری کردن بێ لە خولی پالاوتن ئامانجمان ئەوەیە سەربکەوین، چونکە تیپێکی تۆکمە و بێ گرفتمان ھەیە یاریزانانی ئێمە توانای ئەوەیان تێدایە کە بتوانن کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم یانەکانی تری بەشدار لە خولەکە بکەین، گوتیشی " لە بەرنامەمان دایە پۆلێک یاریزانی بەتوانای کورد بگوازینەوە ریزی یانەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین، لەبارەی گرفتیش لە تیپەکە گوتیشی " ھیچ گرفتێکمان نییە و یاریزانەکمان بەتەواوی ئامادەن بۆ ئەم خولە و چاومان لەوەیە ئەنجاممان دڵخۆشکەر بێت.
کارزان کانەبی
Top