شەترەنجی خانزاد خولی فێربوون دەکاتەوە
یانەی وەرزشیی شەترەنجی خانزاد وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی یاری شەترەنج لە شاری ھەولێرو بەرەوو پێشبردنی زیاتری یارییەکە خولی فێربوونی یاری شەترەنج بۆ گشا ئاست و تەمەنەکان دەکاتەوە، کردنەوەی ئەم خولانە زیاتر بۆ فراوان کردنی بیرو ھزری منداڵەکانە ، جگە لەوەش خەڵکی تریش دەتوانن بەشداربن لە چین و توێژەکان بە ئاکادیمیی و زانستی لەبارەی کردنەوەی خولەکەش دیار حمە ساڵح ڕاھێنەر و فێرکاری یاری شەترەنج لە یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" کردنەوەی ئەم خولانە لە وەرزی ھاوینە بۆ ئاستەکانی تەمەنە ، زۆرجاریش ئەوانەی بەشداری دەکەن زۆربەی زۆریان قوتابین ،ئامانجمان پێگەیاندنی یاریزانان و فراوان کردنی بیرو ھزری ئەوانەی بەشداری دەکەن لەم خولەکە، یانەی خانزادیش وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی ئەم جۆرە خولانە دەکاتەوە بە شێوازی ئەکادیمی و بە سەرپەرشتی مامۆستا و ڕاھێنەرانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەین کە خاوەن بروانامە و ئەزموونی تایبەتن لەم یارییە وپسپۆر لە بواری فێرکردن بە پرۆگرام و سیستەمی تایبەتی وەرگیراو لە یەکێتی شەترەنجی جیھانی خولەکە لەسەرەتای ئەم مانگە دەستی پێکرد تاکو سەرەتای مانگی نۆ بەردەوام دەبێت.
کارزان کانەبی
