کچە پاسکیلسوارێکی کورد دەچێتە ئیتالیا
سۆزی دڵشاد کچە یاریزانی پاسکیسلواری یانەی نەورۆز و ھەڵبژاردەی عێراق خاوەن چەندین مەدالیای جۆراوجۆر لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق و ووڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەشداری لە پاڵەوانیەتی دۆلەمیتری بکات لە ووڵاتی ئیتالیا بە ئەنجامی زۆر باشیش گەڕایەوە کوردستان، ئەمجارەش ئەم کچە کوردە دەیەوێت لە رێگای ئەم پاڵەوانیەتیە ئەنجامی گەورەتر بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە پاڵەوانی پاڵەوانیەتیەکە، لە بارەی بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی دۆلەمیتری لە ووڵاتی ئیتالیاش سۆزی دڵشاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامانجم پێشخستنی تواناکانی خۆمە لە یاری پاسکیلسواری لە سەر ئاستی کوردستان و ئەوروپاش، گوتیشی ساڵی رابردوو بەشداری پاڵەوانیەتی دۆلەمیتریم کرد لە ووڵاتی ئیتالیا و ئەنجامیشم زۆر باش بوو، ئەمساڵیش بەرنامەم ھەیە کە جارێکی تر بەشداری ئەو پاڵەوانیەتیە جیھانیە بکەم، چونکە یاریزانانی زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا بەشداری تێدا دەکەن و کێبرکێ و ململانێ بەھێز لە نێوان تیپەکان ھەیە، منیش دەمەوێت بەردەوامبم بۆ ئەوەی زیاتر ھەنگاوی باشتر و زیاتر بھاوێم زیاتر روو لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە بکەم.
کارزان کانەبی
فۆتۆ: ئیبراھیم یەشار
