مانگى ده‌ى ئه‌مساڵ خولى نایابى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه به‌شدارى نۆ یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان به‌رێوه‌چوو، یه‌كێتى ناوبراویش له كۆبونه‌وه‌ى رابردووى خۆى بڕیاریدا به دیارى كردنى رۆژ22ى مانگى ده‌ى ئه‌مساڵ به واده‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خوله‌كه، له‌باره‌ى دیارى كردنى ئه‌و رۆژه‌ش دلشاد ساڵح ئه‌ندامى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆمان بڕیارماندا به دیارى كردنى رۆژى 22ى مانگى 10ى ئه‌مساڵ به ده‌ستپێكردنى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌باره‌ى ژماره‌ى تیپه‌كانیش ناوبراو گوتیشى " تاكو ئێستا دیار نییه چه‌ند تیپ به‌شدارى خوله‌كه ده‌كات، چونكه ئه‌مساڵ دوو تیپ دابه‌زیوه بۆ خولى پله یه‌ك هه‌شت تیپ ماوه‌ته‌وه‌ه‌چوار تیپیش سه‌ركه‌وتووه له خولى پله یه‌كه‌وه بۆ خولى پله نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆیه ئێمه له مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵ تیروپشكى وه‌رزى نوێ ڕاده‌كێشین بۆیه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه‌كان پێویسته پێش ئه‌و واده‌یه به‌شدارى و به‌شدارى نه‌كردنى خۆیان بۆ ئه‌و خوله یه‌ك لاى بكه‌ینه‌وه، له‌باره‌ى تیپه‌كانى شارى كه‌ركووكیش گوتیشى" تاكو ئێستا نازانین كه ئایا هه‌ردوو یانه‌ى كه‌ركووك و گازى باكوور به‌شدارى خولى پله نایابى كوردستان ده‌بن یاخود به‌شدارى ناكه‌ن، بۆیه جارێك ژماره‌ى تیپه به‌شداربووه‌كان به دیارى كراوى دیار نییه ئێمه چاوه‌ڕوانى تیپه‌كان ده‌كه‌ین تاوه‌كو مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین رێوشوێنى به‌شدارى تیپه‌كان چۆن ده‌بێ ئه‌وكات یه‌كێتـى تۆپى پێى كوردستان بڕیارى كۆتایی ده‌دات له‌سه‌ر چۆنیه‌تى میكانیزمى به‌رێوه‌چوونى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
