نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت و پێداویستیه‌كانى ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن
چاوان كه‌مال یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت و پێداویستیه‌كانى ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه‌گرنگییه‌كى زۆر به یارییه‌كانى باله‌ى كچان ده‌دان له شارى سلێمانى و تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان چاوان كه‌ماله ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1996ى شارى سلێمانیه و قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیه له زانكۆى سلێمانی پێشووتریش بۆ یانه‌ى ئافرۆدێت یارى كردووه ، ئیستاش له یانه‌ى پێشمه‌رگه یارى ده‌كات ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
-ئاستى یارى باله له كوردستان زۆر خراپه به تایبه‌تى یاری كچان به تایبه‌تى تریش یارى باله، چونكه هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یاریزان ده‌ربخات .
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆى ساردبوونه‌وه‌ى یاریزانان به‌داخه‌وه بۆ نه‌بوونى پاڵه‌وانیه‌تى به‌رده‌وام،ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه و یاریزان بێزار ده‌بێ له مه‌شقى به‌رده‌وام به‌بێ پاڵه‌وانیه‌تى.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-پاڵه‌وانیه‌تى به‌رده‌وام بكرێته‌وه بۆ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن، جگه له‌وه‌ش گرنگى زیاتر به‌تواناى كچه یاریزانان بدرێت له یانه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بێنه نێو ئه‌م یارییه.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى ده‌ستى له چى ده‌بینى؟
-نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت و پێداویستیه‌كانى ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن بۆ ئه‌م یارییه.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-وه‌كو یاریزانێك بگه‌مه‌ئاستێكى باشتر ، بچمه ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌م ، هه‌ر یانه‌یه‌ك به پێ تواناى خۆى هاوكارى یاریزانان بكات .
*چۆن بوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ت هه‌ڵبژارد؟
-به‌هۆى ڕاهێنه‌ره‌كه‌م ئه‌و یانه‌یه‌م هه‌ڵبژارد ئێستاش زۆر دڵخۆشم له‌و یانه‌یه چونكه گرنگى ته‌واومان پێ ده‌ده‌ن.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر چونكه یاریزانانى خۆمان ئاست و توانایى باشیان هه‌یه ده‌توانن ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین.
*له هه‌ڵبژارده‌ى نشتیمانى عێراقی داوا كراوى؟
-تاكو ئێستا هه‌ڵبژارده‌كه دیارى نه‌كراوه ، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م له داهاتوو یه‌كێكبم له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامى؟
- به هه‌ریه‌ك له یاریزانانى جیهانى brono u walace de sowza .
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
-ئه‌وه نه‌ك خه‌ونى من خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه له هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى یاریى بكات.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردووم، زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستانه.
