هه‌ولێر خۆى به هێز ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى زیاتر چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌یشتنه‌وه به یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى عه‌بدول وه‌هاب عه‌لی راهێنه‌ر ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت تیپێكى تۆكمه بۆ یارییه‌كانى پاڵاوتن و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له ئێستاوه مسۆگه‌ر بكات، دواى ئه‌وه‌ى تیپه‌كه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌شدارى كرد‌و ئه‌و راهێنه‌ره عه‌ره‌به سه‌رپه‌رشتى مه‌شقى تیپه‌كه‌ى كردوه چاودێرى چڕى یاریزانانى یانه‌كانى تر‌ى خولى كوردستانى كردووه ، كارگێڕى یانه‌كه‌ش جگه له مۆركردنى چه‌ندین گرێبه‌ستى یاریزانى عه‌ره‌بى یانه‌كانى تر‌ى عێراقی ئێستاش گرێبه‌سته‌ى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى كوردستان مۆركردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه به هه‌ر جۆرێك بێت بتوانن یانه‌كه بگه‌ینه‌وه خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌ى هه‌ولێر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان(سه‌لام ئه‌حمه‌د و دلێرحاتم و ئاراس مسته‌فا و وه‌لید سه‌لمان) له یانه‌ى زێره‌ڤانى پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و (شوان مامۆ و تالیب ره‌قیب) له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كه پێشووتریش یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر بووینه، (دیار یاخى) له یانه‌ى برایه‌تى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م یاریزانانه‌ش له هێله‌كانى گۆڵپارێز و به‌رگرى و ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌ر یارى ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ ئاستى به‌رزیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه پێشكه‌ش كردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى خۆیان به یه‌كه‌وه به‌شدارى خولى عێراقی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر زیاتر له یازده یاریزانى خۆی نه‌هێناوه له خولى كوردستانى هێشتوونه‌ته‌وه، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌ش بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ چاومان له‌وه‌یه بتوانین تیپه‌كه بگه‌ینینه‌وه خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بۆیه ئاماده‌كارى باشمان بۆ كردوه له ماوه‌ى ڕابردوو هێنانى ئه‌و پۆله یاریزانه‌ش بێگومان به‌هێزیه‌كى تر ده‌به‌خشێته یانه‌كان ئه‌وانه‌ش هه‌مووى كوڕى كوردستان و یانه‌كانى كوردستانن ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانانه ئه‌نجامێكى باش تۆماربكه‌ین و جارێكى تر یانه‌ى هه‌ولێر بگه‌ینینه‌وه خولى نایابی عێراقی.
كارزان كانه‌بی
