گرنگى به روحی وه‌رزشى یاریزانان و ڕاهێنه‌ربده‌ن
گرنگى به روحی وه‌رزشى یاریزانان و ڕاهێنه‌ربده‌ن
یارى تۆپى پێى ته‌نیا سه‌رنجى كوڕانى بۆ لاى خۆى ڕانه‌كێشاوه بگره كچه یاریزانانیش به تامه‌زرۆیه‌كى زۆره‌وه دێنه نێو یارییه‌كانى تۆپى پێى به تایبه‌تى یاری فوتساڵ ، پارێزگاى سلێمانى خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانان كه پاشه رۆژێكى پرشنگدار چاوه‌ڕوانى ئه‌وان ده‌كات، یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانیش كچه یاریزانى رۆز رزگاره ئه‌و له دایك بووى ساڵى 1999 سلێمانى ، قوتابی كۆلێژى ئه‌ندازیارییه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*یارى فوتساڵ له چ ئاستێكه ؟
-یارى فوتساڵ یارییه‌ك گرانه ئه‌توانم بلێم گرانتره له یارى تۆپى پێى ئاستى زۆریش باشه.
*نه‌كردنه‌وه‌ى خول كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌رتان؟
-نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى فوتساڵ به‌دڵنیایه‌وه ئاستى ئه‌م یارییه نزم ده‌كاته‌وه و گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى نابێ.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى فوتساڵى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-گرنگى دان به توانای كچه یاریزانان ئه‌مه‌ش به بوونى توانای دارایى یانه‌كان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى خولى زیاتر و به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
*كێشه‌كانى یارییه‌كانى تۆپى فوتساڵ چیه به گشتى؟
- نه‌بوونى بڕه پاره‌یه‌كى دیاریكراو له پێناو یارى فوتسال به تایبه‌تى بۆ كچان، به‌داخه‌وه كه به‌ڕاستى به یه‌ك چاو سه‌یری یانه‌كان ناكرێ له‌لایه‌ن لێژنه‌ى ناوبژیوانى به تایبه‌ت.
*له هیچ یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنت لێ نه‌كراوه؟
-نه‌خێر من پێشووتر له فێرگه‌ى كیژانى پێشمه‌رگه بووم دواى په‌یوه‌ندیم كرد به یانه‌ى ئافرۆدێت
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-ده‌مه‌وێ به‌رده‌وام ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم یاریزانى بیانى بێت بۆ یارى كردن، كچه كورده‌كان خاوه‌ن ئیراده و باوه‌رى زۆر زیاتره بۆیه گرنگى به یاریزانى شاره‌كه‌ى خۆت بده‌ى زۆر باشتره، یاریزانى بیانى ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و چه‌ند یارییه‌ك دێ كه من دژى هێنانى یاریزانى بیانیم.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
_گرنگى به روحی وه‌رزشى یاریزانان و ڕاهێنه‌ر بده‌ن نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند كه‌سى وه‌رزشكه پێشخه‌ن و متمانه‌تان به یاریزانان هه‌بێ ، چونكه به‌ڕاستى من له‌وه‌ته‌ى تێكه‌ڵى وه‌رزش بوون زۆر شانازى به ئاستى یاریزانى كورد ده‌كه‌م گوناحه گرنگییان پێ نه‌درێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
- وه‌كو زۆربه‌ى وه‌رزشه‌وانه‌كانى تر كه بتوانم هه‌رچى له توانامدایه له پێناو وه‌رزش دایبنێم بتوانم ببمه یاریزانێكى به‌توانا.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
- زۆربه‌مان چاوه‌رێ ئه‌وه رۆژه‌ین هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچمان كه‌متر نییه له ووڵاتانى كه له‌لایه‌ن تواناى یاریزانان و زۆر زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به درێسى ووڵاته‌كه‌م یارى بكه‌م.
*له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى فوتساڵ عێراق داواكراوى؟
-تا ئێستا نه‌خێر.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- زه‌لاتان ئیبراهیمۆڤیچ به درێژایی ژیانى وه‌رزشم ئه‌و یاریزانه پاڵنه‌رى من بووه چاوم له‌سه‌رتواناى و لێهاتووی ئه‌و بووه.
*چۆن بوو بڕیارت دا له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌وه په‌یوه‌ندى به ئافرۆدێت بكه‌ى؟
- پێشتر كه له یانه‌كه بووم ڕاهێنه‌ره‌كه‌م پێ ڕاگه‌یاندنم كه یانه‌ى پێشمه‌رگه به‌شدارى خولى فوتساڵ ناكات ، گوتیشى یانه‌ى ئافرۆدێت پێویستى به یاریزانه داواى یاریزان ده‌كات من و چه‌ند یاریزانێك په‌یوه‌ندیمان به‌و تیپه‌وه كرد.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان ده‌كه‌م كه گرنگى به چیرۆكى كچه یاریزانان ده‌ده‌ن ، سوپاس بۆ مامۆستا به‌ختیار و مامۆستا كاروان كه زۆر ماندووه له‌گه‌ڵمان.
