هه‌ردى سیامه‌ند خولى كوردستان خولێكى به‌هێزه
قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمى كوردستان واى له یاریزانانى كورد كرد كه ئیتر رێگاى یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان تاقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان بكه‌نه سه‌رچاوه‌ى بژێوى خۆیان، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش كه ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه له دوورى شاره‌كه‌ى خۆى یارى ده‌كات ئه‌ویش هه‌ردى سیامه‌ندى یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو ئێستاى یانه‌ی میناى شارى به‌سرا، ئه‌مساڵیش هه‌ردى پێ ناچێت بگه‌رێته‌وه كوردستان به‌ڵام هه‌ر بیرى خولى كوردستان ده‌كات، له‌م باره‌شه‌وه هه‌ردی سیامه‌ند بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ماوه‌ى دوو وه‌رزه له ریزى یانه‌ى مینا یارى ده‌كه‌م له خولى نایابى عێراقی ئه‌و یانه، یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستى عێراقی منیش زۆر ئاسوده‌م له باشورى عێراق ئه‌وان زۆر رێزى یاریزانى كورد ده‌گرن له‌م ماوه‌یه هیچ كات هه‌ستم نه‌كردووه له ده‌ره‌وه‌ى شارى خۆمم چونكه رێزگرتنیان تایبه‌ت بووه ، گوتیشى ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌مساڵیش ڕه‌نگه هه‌ر له ریزى یانه‌ى كینا بمێنمه‌وه چونكه ئه‌وان داواى مانه‌وه‌یان كردوه له‌من بۆیه تا ئێستاش له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك گفت و گۆم نه‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌م ، له‌باره‌ى یارى كردنیشى بۆ خولى كوردستان گوتى" خولى عێراقی و كوردستان بۆمن جیاوازى نییه حه‌زم ده‌كرد له هه‌ردوو خول یاریم بكردایه چه‌ندین یانه‌ش بۆ خولى كوردستان پێان گوتوومه به‌ڵام پێم نه‌كراوه به‌هۆى دووریم ، ئه‌گه‌ر نا زۆریش حه‌زده‌كه‌م له خولى كوردستان یارى بكه‌م ، خولى كوردستانیش خولێكى به‌هێزه و ماوه‌یه‌كیش خۆم یاریم تێدا كردووه.
كارزان كانه‌بی
