كوردێك دوومه‌دالیاى زێر به‌ده‌ست ده‌هێنێت
نه‌جمه‌دین عه‌بدوللا یاریزانى له‌ش جوانى شارى سلێمانى له ماوه‌ى رابردوو له پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى گالاكسى پرۆ له وو‌ڵاتى ئیتالیا به‌شدارى كرد و توانى به ئاست و ئه‌نجامى شایسته له‌م پاڵه‌وانیه تیه نێوده‌وڵه‌تیه به دوو مه‌دالیاى زێر بگه‌رێته‌وه هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى به‌شدارى كردنیشى له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه نه‌جمه‌دین عه‌بدوللا یاریزانى له‌شجوانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو یاریزانێكى كورد له له شارى بارى له وڵاتى ئیتالیا به‌شداریم كرد له پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى گالاكسى پرۆ بۆ ئاستى ماسته‌رز له ته‌مه‌نى 40 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا له كێشى 75كم ، به‌شدارى ئه‌وه‌شم كرد له سه‌رجه‌م ڕكابه‌ره‌كان له‌وێش ئه‌نجامى باشم به‌ده‌ستهێنا، ئاماده‌كردنه‌كه‌م بۆ ماوه‌ى سێ مانگ بووه و هه‌مووشى له‌سه‌ر گیرفانى خۆم بووه، ئه‌وه چه‌ندین جاره به‌شدارى ئه‌و پاله‌وانیه‌تیانه ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهانى كه به‌شداریم كردووه له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا و جیهانیش ، بۆیه ئه‌مساڵ تاكه یاریزانى كوردم له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه توانیم دوو مه‌دالیا له یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تى به‌ده‌ست بهێنم، هیواخوازیشم حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر خزمه‌تى یاریزانانى ئه‌و یارییه بكات و هاوكاریتان بكات بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه چونكه له توانایان هه‌یه كه یاریزانى باشمان هه‌یه ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت.
كارزان كانه‌بی
