میران خه‌سرۆ خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه
میران خه‌سرۆ یاریزانى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه وه‌كو كاپتنى یانه‌ى زاخۆ له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی چه‌ندین یارى بۆ یانه‌كه‌ى كرد و توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات به‌هۆى ئه‌و ئاست به‌رزییه‌وه‌ش له یانه‌ى شیمالى قه‌ته‌رى داوا كرا و به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه پله یه‌كه‌ى خولى قه‌ته‌ر واژوو كرد، ئێستاش ده‌نگۆى هاتنه‌وه‌ى میران خه‌سرۆ بۆ یانه‌كه‌ى پێشوو بلاو بۆته‌وه له‌م باره‌شه‌وه میران خه‌سرۆ له وو‌ڵاتى قه‌ته‌ر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" من پێشووتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ى زاخۆ گرێبه‌ستم هه‌بووه و ئێستاش له یانه‌ى شیمالی قه‌ته‌ری یارى ده‌كه‌م ، یانه‌ى زاخۆش به‌فه‌رمى داواى منى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر بگه‌رێمه‌وه یانه‌كه‌ى و یاری بۆ ئه‌و یانه‌ى كوردستان بكه‌م، بۆمنیش هه‌ستێكى خۆشه كه گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كى كوردستان كه پێشووتر خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌م كردووه و كاپتنى ئه‌وان بوویمه، ئێستاش گفت و گۆییه‌كانم به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كۆتایی پێ نه‌هاتووه بۆیه هه‌ركاتێك به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیمان به‌وان كرد ئه‌وا ئاشكراى ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا قسه‌كردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى من بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه‌یان به‌ڵام هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان من و ئه‌وان نییه كه بلێم شتێكى فه‌رمى بێت، چونكه یانه قه‌ته‌ریه‌كه‌ش جارێك چاوه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆم بده‌م و خۆم وه‌كو یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر یه‌ك لاى بكه‌مه‌وه، بۆمنیش یاری كردن له خولێكى وه‌كو خولى قه‌ته‌ر كه چه‌ندین یاریزانى پیشه‌گه‌رى تێدایه هه‌ستێكى خۆشه بۆمن یارى كردنیش وه‌كو یاریزانى كورد له‌م خوله جێگاى شانازییه ، هه‌وڵیش ده‌ده‌م به‌رده‌وام ئاستى خۆم به‌رز بكه‌مه‌وه .
كارزان كانه‌بی
