وه‌ك كچه یاریزانێكى كورد ببم به یه‌كێك له یاریزانه‌به‌ناوبانگه‌كانى جیهان
وه‌ك كچه یاریزانێكى كورد ببم به یه‌كێك له یاریزانه‌به‌ناوبانگه‌كانى جیهان
سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانانى به‌توانایه له هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان، پَشووتریش یانه‌كانى ئه‌و شاره جیا له یانه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان گرنگى زۆر به یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌م شاره پێشه‌نگى یاریزانانى كوردستانیان گرتووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه یانه‌كانى ئه‌و شاره پشتیان له‌م یارییه كردووه و یاریزانه‌كانیش كۆچیان بۆ یانه‌كانى تر كردووه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانیش شیرین یاسینه ئه‌و له دایكبووى ساڵى 1995ى قه‌زاى رواندوزه و یاریزانى یانه‌ى ئارارانه چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاویشى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به‌ده‌ستهێناوه، ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیانى وه‌رزشى چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* له نێوان ئه‌م هه‌موو یارییه چۆن بوو به یارى ماڕاسۆنت ئاشنا بوویت؟
-سه‌ره‌تا خۆم قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیى زانكۆى سۆران بووم ئاره‌زووی زۆرم هه‌بوو بۆ یارى ڕاكردنى ماوه درێژم هه‌ڵبژارد هه‌موو كه‌سێك حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كى هه‌به بۆیه منیش ئه‌و بڕیاره‌م داوه
* ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینى له‌سه‌رئاستى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
-نزیكه‌ى دوو ساڵه هیچ چاڵاكییه‌ك نییه له سه‌ر ئاستى كوردستان و یانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زۆر خراپه.
* ئه‌ى له شار ڕواندزله چ ئاستێكه‌دا ده‌یبینى ؟
- له ئاستێكى نزمه و هیچ بایه‌خێك نادرێت به یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ، وه نه‌بوونى شوێنى گونجاو نییه وه‌ك یاریگاى تارتان و هۆڵى وه‌رزشى تایبه‌ت.
* پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-پێویسته یاریگاى تارتانى تایبه‌ت و هۆڵى وه‌رزشى هه‌بێت تاكو یاریزانه‌كان مه‌شق و ڕاهێنانى تایبه‌ت به‌خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها نه‌بوونى خوڵ و چاڵاكییه‌كان كه نزیكه‌ی دوو ساڵه وه‌ستاون له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و یانه‌كان ، جگه له‌وه‌ش نه‌بوونى پشتگیرى كردنى یاریزانه‌كان له ڕووى مادییه‌وه كارى كردۆته سه‌ر یاریزانان و به‌هره‌مه‌ندانى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان.
* باشترین ئه‌نجامه باشه‌كانت چین وه‌كو یاریزانێك ؟
- له زۆربه‌ى ڕاكردنه‌كانى ماوه درێژ به‌شداریم كردووه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و یانه‌كانیش سێ جار پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه وجارێكیش پله‌ى سێ یه‌م.
* له‌ئێستادا به‌رنامه‌ت چیه وه‌كو یاریزانێك ؟
- ئێستا خه‌ریكى قۆناخه‌كانى خوێندنم له له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى سۆران ، دواى ته‌واوكردنى خوێندنم ده‌مه‌وێـت وه‌ك یاریزانێك به‌شدارى بكه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئاسیا.
* كێشه‌و گرفتان چیه له‌م یارییه ؟
-نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت و پاڵپشتى دارایى و نه‌بوونى خول و چاڵاكى ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن بۆ ئه‌م یارییه.
* بۆچى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانت نه‌كرد كه‌بڕیاربوو به‌شدارى بكه‌ى؟
-هێشتا زووه بۆ ئه‌مه‌یان چونكه یاریزانه‌كان به پێى چه‌ند پێوه‌رێك و ژماره‌ی پێوانه‌یی بانگێشتى هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌كرێن، دواى چه‌ندین ژماره‌ى پێوانه‌یی له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئاسیا ئینجا به‌شدارى پاڵاوتنه‌كانى یارییه‌كانى ئۆڵۆمپیى جیهانى ده‌كه‌یت،په‌نا به‌خواى گه‌وره رۆژێك دێت به‌شدارى دێت به‌شدارى تێدا بكه‌ن وه‌كو كچه كوردێك.
* له خێزانه‌كه‌ت هیچ كه‌سێكتان وه‌رزشوانه ؟
-له‌خێزانه‌كه‌م هیچ كه‌سێك وه‌رزشوان نییه ته‌نها من وه‌رزشوانم.
* خانه‌واده‌كه‌ت رێگرێت لێ ناكه‌ن له وه‌رزش كردنت ؟
-نه‌خێر خانه‌واده‌م رێگریم لێ ناكه‌ن له وه‌رزش كردنم.
* هیواو ئاواتت وه‌كو وه‌رزشكارێك ؟
- وه‌ك كچه یاریزانێكى كورد ببم به یه‌كێك له یاریزانه‌به‌ناوبانگه‌كانى جیهان و به‌شدارى بكه‌م له پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه‌كان كه ئه‌مه‌ش خه‌ون و ئاره‌زووی هه‌موو یاریزانێكه.
* به‌چ یاریزانێك سه‌رسامى؟
- ئۆسیاین بۆلت و بلاكی
* جگه له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چ یارییه‌كى تر ئه‌نجام ده‌ده‌ى؟
-جگه له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان یارى فوتساڵیش ده‌كه‌م.
* بۆچى له شارى رواندوزه‌وه چوویته پیرمام و له‌گه‌ڵ ئارارات وه‌رزش ده‌كه‌ى؟
- به‌هۆى ڕاهێنه‌ره‌كه‌م مامۆستا فه‌رمان مه‌سیفی كه هه‌موو كات یارمه‌تیده‌رم بووه له‌م بواره، له قه‌زاى ڕواندوز هیچ گرنگیه‌ك ناجه‌ن به‌م جۆره یارییانه ناچارم ڕووم كرده یانه‌ى ئارارات .
* به گرێبه‌ست یارییان بۆ ده‌كه‌ن یاخود ته‌نیا به مووچه هیچ تیپیك هه‌بوو داواى یارى كردنت لێ بكات؟
-به‌داخه‌وه نه‌گرێبه‌ست و نه‌مووچه‌م هه‌یه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-له كۆتایدا سوپاسى ڕاهێنه‌ره‌كه‌م مامۆستا فه‌رمان ده‌كه‌م كه هه‌موو كات هاوكارییه‌كى باش و ماندووه له‌گه‌ڵم، داواكارم لاه‌یه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان خول و چاڵاكى زیاتر بكه‌نه‌وه، سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له خزمه‌ت كردنى وه‌رزشكاران.
