وه‌رزشكاران به ده‌نگه‌كانیان لیستى پارتى سه‌رده‌خه‌ن
رۆژ له دواى رۆژ له هه‌ڵبژارده‌كانى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ران نزیك ده‌بینه‌وه بۆ ده‌نگدان به لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، وه‌رزشكارانى كوردستانیش له ئێستاوه به‌لێنى سه‌رخستنى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان داوه 184پارتیش كار بۆ ئه‌وه‌ى ده‌كات وه‌كو هێزى گه‌وره خاوه‌ن زۆرترین كورسى له گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و كوردستان بمێنێته‌وه، وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستانیش به‌لێنى سه‌رخستنى لیستى پارتیان داوه به ده‌نگه‌كانیان له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان.
ڕاپۆرت: كارزان كانه‌بی
ڕازاو كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی ئافره‌تانى هه‌ولێربۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه به‌وپه‌رى شانازییه‌وه ده‌نگ به لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م بۆ فه‌راهه‌م كردنى ئازادییه‌كى زیاتر و ئاوه‌دانى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌ره‌ووپێشچوونى زیاترى وه‌رزش له كوردستان، پارتى تاكه هێزه كه ده‌توانى به‌رگرى زیاتر له مافى هاونشتیمانانیانى كوردستان بكات، هه‌ر پارتیه ده‌توانێ مافى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له به‌غداد بپارێزێ خاوه‌ن روبارێك شه‌هید و چه‌ندین نه‌به‌ردى و سه‌روه‌رییه بۆیه ده‌نگیش به‌و لیسته ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانم له به‌غداد مافم پارێزراو بێت. هه‌موو هه‌ولێكیش ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنى لیستى پارتى دڵنیایشم پارتى تاكه هێزه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان ده‌بێت.
میران خه‌سرۆ یاریزانى یانه‌ى شیمالی قه‌ته‌ری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ده‌نگدان به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگدانه به خزمه‌ت كردن به چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا، هه‌میشه ئاماده‌م به گیان ده‌نگ بده‌مه پارتى بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان به‌ره‌وو سه‌ربه‌خۆیی بڕوات، پارتى تاكه هێزى هه‌وڵى درووست كردنى ده‌وڵه‌تى داوه وله‌م پێناوه‌ش قوربانى زۆرى داوه، بۆیه له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان به ده‌نگدانمان بۆ لیستى 184ى پارتى ویژدانم ئاسوده ده‌كه‌م، هه‌وڵى ته‌واویش ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته.
جرجیس ره‌شید پاڵه‌وانى لێدانى شیناوخاوه‌نى ریكۆردى جیهانى بۆ گۆڤارى گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێك به دڵنیایه‌وه ده‌نگ به لیستى 184ى پارتى و جه‌نابی سه‌رۆك ده‌ده‌م، هه‌موو هه‌ولێكیش ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته ، ده‌نگدان به لیستى پارتى درێژه‌دانه به خه‌بات و قوربانیدان له پێناو كوردستانێكى ئازاد، داواكاریشم سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌نگ به لیستى پارتى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زامنى ئاسایش و به‌رقراربوونى ئاشتى و ئاوه‌دانى و بوونى كوردستانێكى به‌هێز له داهاتوو.
ساریا به‌كر ناوبژیوانى یارى شه‌تره‌نج بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"وه‌كو وه‌رزشكارێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌نگ و پاڵپشتى و متمانه‌ى ئێمه بۆ لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه لیستى نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگرى و ماف له ته‌واوى كوردستان و له ناو كوردستان و له به‌غداس، لبستى خاوه‌نى ریفراندۆم و و ده‌وڵه‌تى كوردیه، بۆیه وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ به لیستى 184 ى پارتى ده‌ده‌م، هه‌میشه پارتى حزبێك بووه خزمه‌تى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كردووه خه‌باتى له پێناو ئازادى و سه‌ربه‌رزى كردووه .
سۆلین ئه‌سعه‌د یاریزانى فوتساڵ له شارى ئاكرێ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بۆیه ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، چونكه تاكه هێزه و لایه‌نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل كار ده‌كات، ده‌نگم بۆ پارتى ده‌بێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ى جه‌نابی كاك مسعود بارزانیه تا ماوین به روح و به‌دڵ له‌گه‌ڵ رێبازه‌كه‌ى پارتى و بارزانى ده‌بین، پارتى تاكه هێزه كه بتوانێ له به‌غداى مافى هاونشتیمانیانى كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات.
گه‌شه شێرزاد یاریزانى ڕاكردنى ماوه درێژ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ده‌نگ دانم به پارتى دموكراتى كوردستان و سه‌رخستنى لیستى 184ى پارتى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌مان ئه‌ركى خۆمانه وه‌كو گه‌نج و لاوانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه بتوانین ئه‌و لیسته سه‌ربخه‌ین به ده‌نگه‌كانى خۆمان ، له پێناو ئه‌و خه‌باته دوورودرێژه‌ى خانه‌واده‌كه‌م و خۆشگوزه‌رانى له‌سه‌ر ده‌ستى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه ئاوه‌دانى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و حزبه جه‌ماوه‌رییه بۆیه به دڵنیایه‌وه له رۆژى 12ى ئه‌م مانگه ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌سن به پارتى ده‌ده‌م، تاكه هێزه كه ده‌توانى له به‌غداد شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كان بكات.
كۆڤان حه‌سه‌ن پاڵه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى پارائۆلمپی بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و پاڵه‌وانى جیهانى به دڵنیاییه‌وه ده‌نگ به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكى ئاوه‌دانتر و خۆشگوزه‌ران تر بێته ئاراوه ، هیواخوازم لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ربكه‌وێت، پارتى هێزێكى خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره بۆیه ده‌نگ ده‌ده‌م به‌و لیسته.
