یانه‌ى ئاسۆ له ئێستاوه پلانى گه‌ڕانه‌وه بۆ خولى نایابى كوردستان داده‌رێژێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ئاسۆ سه‌رده‌مانێك یه‌كێك بووه له یانه ڕكابه‌ره‌كانى خوله‌كانى كوردستان و قوتابخانه بووه بۆ درووست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بۆ یانه‌كانى تر‌ى كوردستان، به‌ڵام پێنج ساڵه ئاسۆ چاوى له‌وه بووه بگه‌رێته‌وه خولى پله یه‌كى كوردستان ئه‌مساڵیش دواى ململانێكى به‌هێز توانى جارێكى بگه‌رێته‌وه خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه تیپه‌كه و پلانى داهاتووش كامه‌ران جه‌بار راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ئاسۆبۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" به‌ر له ده‌ستپێكى خوله‌كه ئێمه وه‌كو ستافى ڕاهێنه‌ران و سه‌رۆكى یانه و كارگێڕی پلانى ئه‌وه‌مان دانابوو كه چۆن بتوانین سه‌ركه‌وینه‌وه بۆ خولى پله یه‌كى كوردستان هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتنمان بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كان برایه‌تى و خۆشه‌ویستى و ته‌بایی رێزلێنانى یاریزانه‌كانمان بوون له نێوان یه‌كترى، له پاڵ وه‌رزش برایه‌تى و خۆشه‌ویستیش له نێوان یاریزانه‌كان درووست بكه‌م هۆكارى سه‌ره‌كیم بۆ گه‌یشتن به ریزى یانه پله یه‌كه‌كان به‌رده‌وام كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه چۆن تیپه‌كه بگه‌رێنینه‌وه دۆخى پێشووتری چونكه ئامانجى ئێمه گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى زێرینى یانه‌كه‌یه، له‌باره‌ى هه‌نگاوى داهاتووى تیپه‌كه كامه‌ران گوتیشى " ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ وه‌ستان بوایه هیچ پاره‌یه‌كه‌مان له‌و تیپه سه‌رف نه‌ده‌كرد، چونكه خولى پله یه‌ك و دوو هیچ جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه ، هیواى ئێمه گه‌یشتنه بۆ خولى نایابى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌مانه بۆ سه‌رده‌مى زێرینى پێشووتر له‌وێشه‌وه بتوانین كێبركێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى باش بكه‌ین ، له رووى گیروگرفته‌كانیش گرفتى وامان نه‌بووه چونكه خۆم و سه‌رۆكى یانه پێ هه‌ڵده‌ستاین و چاره‌سه‌رمان ده‌كرد، یاریزانه‌كانیش زۆر باشبووینه له‌گه‌ڵمان ناتوانم به ووشه وه‌سفیان بكه‌م، به‌گشتى له ئاستى یاریزانه‌كانم ڕازیم ئه‌و كاره‌ى پێم سپاردبوون توانیان به سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێ بكه‌ن له نێویاریگا.
كارزان كانه‌بی
