یانه‌ى گاره خه‌ونه‌كه‌ى هاته
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى گاره‌ى پارێزگاى دهۆك ئه‌م وه‌رزه هه‌ر چه‌نده نیازى گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌بوو بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی و رۆیشتنى یاریزانانى یانه‌كه‌ى بۆ تیپه‌كانى تر‌ى كوردستان واى له تیپه‌كه‌ى كرد كه‌وا له خه‌ونى گه‌یشتن بۆ خولى نایابى كوردستانه‌وه ، له كۆى ئه‌نجامدانى ده یاریش له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى كوردستان ته‌نیا هه‌شت خاڵى كۆكرده‌وه به بڕیارى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانیش تیپه‌كه خه‌ونى مانه‌وه‌ى له خوله‌كه بۆ زیندوو بووه دواى دابه‌زاندى یانه‌ى شه‌هیدان له خولى پله یه‌كى كوردستان، له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌نجامه خراپه‌كانیش شێروان بهشارسهرۆكى یانه‌ى وه‌رزشى گاره بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" قه‌یرانى دارایى و نه‌بوونى پاڵپشتى مادى له تیپه‌كه‌مان له هیچ لایه‌ك واى له ئێمه كرد كه سه‌رجه‌م یاریزانه باشه‌كانمان برۆنه یانه‌كانى تر‌ى هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانى و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان، ئێمه‌ش بۆ به‌شدارى كردنمان په‌نامان برده به‌ر تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى ئه‌كادیمیاى دڵكورد بۆ ئه‌وه‌ى به‌م یاریزانه لاوانه به‌شداربین له خوله‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشمان مێژووى له‌دایك بوونیان له 2000وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌مووى لاوبووینه، نه‌بوونى پاره‌ش وای لێ كردین كه نه‌توانین یاریزانى باش بهێنین، مووچه‌ى 4مانگمان بۆ دابین كردبوون له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێك كه تیپى داڵكورد به‌رێوه ده‌بات، سه‌رجه‌م مووچه‌كانمان 3ملیۆن و 900هه‌زار بووه بۆیه هیچمان له ده‌ست ته‌نیا مانه‌وه‌مان بوو له خولى پله یه‌ك، له باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش گوتى" ئێمه تیپمان زۆره و ئه‌نجامان باشه ته‌نیا له تۆپى پێى خراپین هیچ داهاتێكمان نییه ده‌بێ حكومه‌ت هاوكارى تیپه‌كان بێت ،ئه‌گه‌ر هاواكرى بكرێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌توانین كارى باش بكه‌ین تیپه‌كانى ترمان به پاره‌ى زۆر كه‌م ئه‌نجامى زۆر باشمان به‌ده‌ستهێناوه بس تۆپى پێى جیاوازه، ئێستاش پاره‌یه‌كى زۆر قه‌رزارین له گرێبه‌ست و مووچه و پێداویستى تر و بۆیه هه‌ولێك بده‌ین ئه‌و قه‌رزانه له‌سه‌رمان نه‌مێنێ.
كارزان كانه‌بی
