حه‌زێكى یه‌كجار زۆرم هه‌یه بۆ یارى تۆپى ده‌ست
حه‌زێكى یه‌كجار زۆرم هه‌یه بۆ یارى تۆپى ده‌ست
یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى به یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌دات، تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان شۆخان مسته‌فا ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1995ى شارى هه‌ولێره ،پێشووتریش بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى برایه‌تى و ئافره‌تانى هه‌ولێرو وكۆیه یارى كردوه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
* هاتنت بۆ نێو دونیاى وه‌رزشى به پێشوه‌خته بوو یاخودهه‌ر له ناكاو ڕووت له‌م جیهانه كرد؟
-سه‌ره‌تا خۆم زۆر حه‌زم به وه‌رزش ده‌كرد، بۆیه چوومه ناو یاریگاكان ده‌ستم به وه‌رزش كردن كرد.
*بۆچى له ناو هه‌موو یارییه وه‌رزشیه سه‌ڕنجت بۆ یارى تۆپى ده‌ستى بوو؟
-حه‌زێكى یه‌كجار زۆرم هه‌یه بۆ یارى تۆپى ده‌ست وه‌ك خولیایه‌ك بوو بۆیه ده‌متوانى له ناو جیهانى ئه‌م یارییه بوونى خۆم بدۆزمه‌وه.
*وه‌كو یاریزان ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى له‌چ ئاستێكهله شارى هه‌ولێر؟
-ئاستێكى زۆر باشى نییه ، چونكه زۆربه‌ى خانه‌واده‌كان ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م كچه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بێنه نێو وه‌رزشكردن.
* ئه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان چۆنى ده‌بینى؟
- به باشى نابینم چونكه نه‌بوونى هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بۆ یاریزانان به چ شێوه‌یه‌ك خوله‌كان و ئاستى تیپه‌كان به‌ره‌وو پێش ده‌چێت، نه‌بوونى خولی به‌رده‌وامیش هۆكارێكه بۆ دواكه‌وتنى ئه‌م یارییه چونكه یاریزانه هه‌ر مه‌شق بكات ئیتر بێزارده‌بێ .
* بیرت له وازهێنان له وه‌رزش نه‌كردۆته‌وه؟
- نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك .
*بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى ده‌ستى له كوردستان پێشبكه‌وێت چى بكرێت باشه؟
-بۆ به‌رده‌وام بوونى یاریزانان و پێشخستنى ئه‌م یارییه پێویستیمان به كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى هه‌یه له سه‌ر ئاستى كوردستان و شاره‌كانیش ئه‌وكات كێبركێ زیاتر درووست ده‌بێ.
*گرفتى ئێوه له یانه‌ى هه‌ولێر له چى ده‌بینى؟
-هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه زۆر ئاسوده‌ین له یانه‌ى هه‌ولێر، زۆر سوپاس بۆ یاریزانان و ده‌سته‌ى كارگێڕى و ڕاهێنه‌ره‌كان چونكه زۆر ماندوون له‌گه‌ڵمان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه كه له ئاستێكى زۆر به‌رز یارى بكه‌م بتوانم په‌ره زیاتر به ئاست و تواناى خۆم بده‌م.
* ئامانجت چیه له وه‌رزش كردنت؟
- ئامانجم ئه‌وه‌یه كه كچان چیتر له ماڵه‌وه نه‌بن بێنه ناو یاریگاكان تا ئاستى ئه‌م یارییه پێش بكه‌وێت له كوردستان.
* كاتت چۆن بۆ وه‌رزش داناوه؟
-كاتێكى خۆى ده‌وێت بۆى دابین بكه‌ى به تایبه‌تى ،چونكه وه‌رزش زۆر گرنگه بۆ ژیانى هه‌موو مڕۆڤێك.
* چیت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى گۆڤارى گوڵان ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى چینى وهرزشكارانهدایه، سوپاس بۆ یاریزانان و ڕاهێنه‌ره‌و سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه‌مان كه زۆر ماندوون له‌گه‌ڵمان.
