وه‌رزشكاران ده‌نگ به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن
رۆژى 12ى مانگى داهاتوو رۆژێكى پرشنگدار ده‌بێت بۆ هاونشتیمانیانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن كه هه‌ڵى ده‌بژێرن، لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش چاوى زۆرى له‌سه‌ره كه وه‌كو هێزه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان بمێنێته‌وه، وه‌رزشكارانی كوردستانیش كه وه‌كو چینێكى گرنگى كۆمه‌ڵگا به‌لێنى به‌رده‌وام بوونیان به رێبازى بارزانى و پارتى دووپات كردۆته‌وه له‌م رۆژه‌دا بهكهرنهڤاڵى گه‌وره به‌ره‌وو بنكه‌كانى ده‌نگدان بچن و لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ربخه‌ن.
ڕاپۆرتى: كارزان كانه‌بی
كامه‌ران شه‌هاب ڕاهێنه‌رى جیمناستیكى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ده‌نگى ئێمه‌ى وه‌رزشكارانى كوردستان بۆ لیستى 184ى پارتیمان ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگ به‌و لیسته ده‌ده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافی خۆمان و نه‌وه‌كانمان له داهاتوو، ته‌نیا ئه‌و لیسته‌یه كه ده‌توانێ به‌رگرى له مافه‌كانمان بكات له په‌رله‌مانى عێراقی، بۆیه به شانازییهوهش كار بۆ ئه‌و لیسته ده‌كه‌م.
فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسى دارایى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" هۆكارى ده‌نگدانم به لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه ، چونكه پارتى هێزى بونیاتنه‌ر و پێشكه‌وتنه له كوردستان و ناوچه‌كه حیساب بۆكراوێكى به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ژمونێكى سه‌ركه‌وتووه له ئیداره‌ى سه‌ركه‌وتووى ئه‌م هه‌رێمه، بۆیه به دڵنیاییه‌وه هۆكارێكیش ده‌بین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته له هه‌ڵبژارده‌نه‌كان.
زیاد حارس یاریزانى تۆپى پێى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بهوپهرى شانازییه‌وه ده‌نگ به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م ، چونكه تاكه لیسته له هزرى من كه ده‌توانێ مافه‌كانمان له به‌غداد بپارێزێ و ده‌توانێ ببێته تاكه هێزى گه‌وره‌ى كوردستان كه پشتگیرى له مافه‌كانمان بكات، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌وا لیستى پارتیمان یه‌كێك بێت له لیسته براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌نگدانیش به لیستى 184 ده‌نگدانه به زامنكردنى مافه‌كانى ئێمه و نه‌وه‌كانمان له دورۆژدا.
سواره پیربال پاڵه‌وانى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی " ده‌نگدان به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگدانه به نیو سه‌ده خه‌باتى باوكم له پێناو به‌دى هێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان ، لیستى پارتیش به تاكه لیست ده‌زانم كه ده‌توانێ ببێته نوێنه‌رێكى ڕاسته‌قینه‌ى ئێمه‌ى وه‌رزشكار بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانمان و ڕێگه‌نه‌دان به دژایه‌تى مافه ڕه‌واكانى میلله‌ته‌كه‌مان هه‌وڵى سه‌رخستنى ته‌واوى ئه‌و لیسته ده‌ده‌ین له رۆژى هه‌ڵبژاردن.
فوئاد عومه‌ر ناوبژیوانى پله یه‌كى كوردستان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"
من وەك ناوبژیوانێکی پلە یەکی کوردستان و عێراق وەك پێشمەرگەیەك لە رێبازی بارزانی زیاتر لە 14 ساڵە خزمەت بەو وولاتە دەکەم بۆ زیاتر خزمەت کردن زیاتر لە چوار سالە توشی شەرێکی گەورە بووینەوە لە دژی کورد و کوردستان بەرگەی ئەو شەرە گەورەیەمان گرت وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کە بووە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەدرێژای سەنگەری بەرگری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێ بەشی سەنگەرەکان بەرگری کرد خەباتی چەند سالەی پارتی لە شاخەکان و ئێستاش لە دەشتەکان هەمووی بۆ بەرژەوەندی میللەتی کورد بووە پێویستە دەنگی پێ بدەین بۆ ئەوەی لە بەغداد زیاتر بەرگریمان لێ بکەن راستە ئێستا هەرێمی کوردستان توشی قەیران و بەشێکی توشی مالوێرانی و دەربەدەری بوونە کەچی زۆربەی لە ئەستۆی پارتی دەگرن با دلنیابن پارتی هیچی لێ کەم نابێتەوە و هیچ کوتلەشی لێ دروست نابێ ، بەلام ئەوەی خۆشحالیە ئێستا هەرێمی کوردستان ئەمن و ئاسایشی پارێزراوە بە دلفراوانیەوە دەتوانین گەشت و سەیرانەکان بکەین ،هەمیشە دەنگمان بۆ پارتیە و هەر بۆ پارتیش دەبێت بەلێ لیستی ژمارە 184.
كاژین ته‌ها یاریزانى تۆپی ده‌ستى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ده‌نگدانم به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگدانه به لیستى شه‌هیدان و به‌رگرى كردن له مافه ڕه‌واكانمان له به‌غداد، تاكه لیسته كه ده‌توانى به‌رگریه‌كى ته‌واو له هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا بكات له ناوچه كوردستانیه‌كان، دڵنیایشم پارتیمان هه‌ر به هێزى یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه له كوردستان، وه‌كو وهرزشكارێكیش ده‌نگدانمان به لیستى پارتى ده‌نگدانه به نیو سه‌ده خه‌بات و به‌رخودان له پێناو ئازادى.
