مه‌حمود شاكر حه‌ز ده‌كه‌م ساڵی داهاتوو له خولى نایاب یارى بكه‌م
مه‌حمود شاكر یاریزانى یانه‌ى سه‌ید سادق ئه‌مساڵ له ریزى ئه‌و یانه‌یه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردووه و ، هه‌رچه‌نده مه‌حمود خه‌ڵكى شارى داقووقه له باشورى كوردستان به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه پشتگیرى ده‌كرێ هانده‌درێ له یارییه‌كانى ڕابردووى تیپه‌كه‌ش دواى تۆماركردنى گۆلێك بۆ یانه‌ى سه‌یدسادق له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى كفری ڕاسته‌وخۆ مه‌حمود به‌ره‌وو لاى دایك وباوكى رۆیشت و ئه‌وانى ماچ كرد له‌م باره‌شه‌وه مه‌حمود شاكر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" یارى كردن له ده‌ره‌وه‌ى شارى خۆت خۆشیه‌كى زۆرى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ش كه خانه‌واده‌كه‌ت به‌رده‌وام چاودێریت بكه‌ن و له ئاستت به‌رپرسن ئه‌وه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێكى باش بۆ یاریزان، منیش له‌یاریمان به‌رامبه‌ر یاری كفری واى تۆماركردنى گۆلێك به‌ره‌و لاى دایك و باوكم چووم ئه‌وانم ماچ كرد مه‌به‌ستم له‌م كاره ئه‌وه بووه كه ئه‌وان له‌رێگایه‌كى دوور هاتبوون ته‌واوى خانه‌واده‌كه‌م بۆ پشتگیرى من منیش به‌م كاره ویستم قه‌ره‌بووى ماندوو بوونى ئه‌وان بكه‌مه‌وه ئه‌وانیش هه‌میشه پاڵپشت و هاوكارى منن له ناو یاریگا ، هه‌ستێكى زۆر خۆشیشم لا درووست بو كه ئه‌وان ئاماده بوون له نێو یاریگا، له‌باره‌ى وێستگه‌ى داهاتووشى گوتیشى" من ئه‌مساڵیش له خولى پله نایابى كوردستان و له یانه‌یه‌كى پله یه‌كى عێراقی له شارى به‌غداد گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرابوو ، به‌ڵام نه‌متوانی په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌م بۆ ساڵى داهاتووش هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م له یانه‌یه‌كى پله نایابى عێراقی یارى بكه‌م، به‌ڵام هاته یانه‌یه‌كى كوردستانى له خولى نایاب به‌شداربی و داواى من بكات ئه‌گه‌ر له پله یه‌كیش بێت ئاماده نیم بچم بۆ یانه‌یه‌كى تر‌ى شاره‌كانى عێراق یاری بكه‌م حه‌زیش ده‌كه‌م له خولى نایابى كوردستان یارى بكه‌م.
كارزان كانه‌بی
