ئارام ساڵح بووه پاڵه‌وانى ئه‌نته‌رناشیونال ریستل ستار
له عه‌مانى پایته‌ختى ئورده‌ن پاڵه‌وانیه‌تى ئه‌نته‌ر ناشیونال ستار پێنج كه ئه‌كادیمیاى KWF ئه‌نجامى دا ، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌شدا كه 15 یاریزانى زۆڕانبازى له‌سه‌ر ئاستى روسیا و ئه‌مریكا و مه‌غریب و ئورده‌ن و میسر و كوردستان تێدا به‌شداربوون له هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان ، له‌م پاڵه‌وانیه‌شدا تاكه یاریزانى كورد كه به‌ناوى كوردستان به‌شداربوو ئارام ساڵح یاریزانى شارى هه‌ولێر بوو كه ناسراوه به ئارمێر كه توانى به ئاست و به ئه‌نجام ببێته پاڵه‌وانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له باره‌ى به‌شدارى كردنیشى له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ئارام ساڵح بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه له ناوى ئه‌نته‌رناشیونال ریستل ستار پێنج چه‌ندین كوڕ و كچه یاریزانى به‌توانا له ئاستى چه‌ندین ووڵاتانى گه‌وره به‌شدارییان تێدا كردبوو ، منیش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم و له‌سه‌ر گیرفانى خۆم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌م كرد‌و ڕووبه‌رووى چه‌ندین یاریزانى به‌توانای جیهانى بوومه‌وه ، هه‌رچه‌نده له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه نه‌متوانى پارێزگارى له پشتێنى كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بكه‌م دواى هه‌شت مانگ له‌و نازناوه ئه‌م نازناوه‌م له‌ده‌ستدا، به‌ڵام خۆشبه‌خاتنه بووه‌مه پاڵه‌وانى ئه‌نته‌رناشیونال ریستل ستار پێنج یه‌كه‌مى ئه‌و پاڵه‌وانیه كه ئه‌وه‌ش پشتێكى جیهانییه، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له داهاتوو له پاڵه‌وانی تر به‌شداری بكه‌م و ناوى كورد و كوردستان به‌رز بكه‌مه‌وه، تاكه یاریزانى كورد بووم كه به‌رپرسانى خوله‌كه‌م گوت من كوردم و به‌ناوى كوردستانیش به‌شداریم كرد، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم به‌شداریم كرد‌و مه‌سروفی زۆرمان چوو، به‌هیواى ئه‌وه‌ین له داهاتوو ناوى كوردستان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تیپه‌كانى تر و جیهانیش.
كارزان كانه‌بی
