كێشه‌و گرفت له‌وه‌یه كه هیچ خولێك به‌رێوه ناچێ له كوردستان
كێشه‌و گرفت له‌وه‌یه كه هیچ خولێك به‌رێوه ناچێ له كوردستان
قه‌زاى كۆیه خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانایه له یارى تۆپى باله یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه له‌م یارییه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، شه‌یما فه‌رهاده یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ى و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1998ى قه‌زاى كۆیه پێشووتریش یاریزانى یانه‌ى ته‌ق ته‌ق بووه و قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیه له زانكۆى كۆیه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
- یاری باله یارییه‌كى زۆر دیاره و هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه له كوردستان و كچان و كوڕانێكى زۆر روو له‌م یارییه‌ن و ئاستێكى باشیان هه‌یه له سه‌ر ئاستى تیپه‌كانیش.
*ئه‌ى له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه تۆ له هه‌ردوو خوله‌كه به‌شدارى؟
-به‌لێ من له هه‌ردوو خول به‌شداریم كردووه له ئاستێكى زۆر باشه یاریزانى خاوه‌ن ئه‌زموونى زۆره.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- به بڕواى من كه زیاتر گرینگى پێ بدرێ و خول و پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر به‌رێوه بچێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ئاستى یاریزانان و یانه‌كان، تیپه‌كانیش زیاتر هانى یاریزانان بده‌ن بۆ هێنانیان بۆ نێو یارییه‌كه.
*بۆچى یانه‌كه‌تان گرنگى زۆر به یارى باله‌ى كچان ده‌دات له چاو یارییه‌كانى تر؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یارییه‌كى ئاسانه و به‌ربڵاوتره له ناو خه‌ڵكدا زیاتر كچان ڕوو له‌م یارییه ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش یارییه‌كى نه‌ناسراو نییه له ناو خه‌ڵك زیاتر پێی ئاشنان.
*گرفته‌كانى كچان له‌به‌رده‌م به‌رده‌وام بوونیان له وه‌رزش؟
- كێشه‌و گرفت له‌وه‌یه كه هیچ خولێك به‌رێوه ناچێ له كوردستان بۆیه ڕه‌ووه و لاواز بوون ده‌ڕوات ئاستى ئه‌م یارییه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ڕه‌نگه چه‌ند ساڵى تر یاریزانى باش نه‌مێنێ.
*ئاستى یارى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێشچوونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه له ماوه‌ى ڕابردووبۆچى؟
- نه‌بوونى خول و پاڵه‌وانیه‌تى به‌رده‌وام بۆ یانه‌كان له شاره‌كانى كوردستان ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كه ئاستى یاریزانان و یانه‌كان به‌ره‌وو لاوازى و كاڵ بوونه‌وه بچێت.
*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-به‌هیواى ئه‌وه‌م كه بتوانم ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م و توانایه‌كى باشترم هه‌بێت بۆ خزمه‌ت كردنى ئه‌م یارییه.
*له ستافى تازه‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌تان ڕازی؟
- ئه‌وان تا ئه‌و كاته‌ى بۆیان بڕه‌خسَ یارمه‌تیده‌رو هاوكارمانن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌م له‌لایه‌نى وه‌رزشیه‌وه هه‌م له ڕووى ته‌ندروستیه‌وه كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا.
*له ئێستادا ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام بێت له وه‌رزش كردن یان ڕوو له بوارێكى تر بكه‌ى؟
- من ده‌مه‌وێ له ئاستێكى باشتر یارى بكه‌ن و زیاتر گرنگى به لایه‌نه وه‌رزشیه‌كه‌م بده‌م و زیاتر كاتى خۆمى بۆ ته‌رخان بكه‌م.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى چییه؟
- هیواخوازم كه زیاتر گرنگى به وه‌رزش بده‌ن و خزمه‌تێكى باشتر به وه‌رزش بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئاستى كچان.
*له هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی داوا نه‌كراوی؟
-له خولى عێراقی یاریم كردووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى چه‌ند سالێكه هیچ خول و ده‌وریه‌ك به‌رێ,ه نه‌چووه تا ئه‌و ده‌رفه‌ته به یاریزانان بدرێ ئه‌و خه‌ونه‌یان بهێته دی.
*خانه‌واده‌كه‌ت چۆن هاوكاریت ده‌كه‌ن؟
-زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م به‌رده‌وام هاوكار و هانده‌رێكى باشى من بووینه بۆ ئه‌وه‌ى من به‌رده‌وام بم له وه‌رزش كردن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆگۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى چین و توێژه‌كانى وه‌رزشكارانه به‌بێ جیاوازى له شاره‌كانى كوردستان به‌و هیواى به‌رده‌وامبن له خزمه‌ت كردن به وه‌رزش.
