هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ولێك نه‌دراوه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م وه‌رزشه
هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ولێك نه‌دراوه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م وه‌رزشه
تاژان نه‌سرده‌ین یه‌كێك له كچه وهرزشكارهكانى شارى سلێمانى ئه‌و خولیایه‌كى یه‌كجار زۆرى بۆ پێشبڕكێیهكانى ئه‌سپ سوارى هه‌یه ، ئه‌و كچه سوارچاكه هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بتوانێ له‌داهاتوو به‌ئه‌نجامى باش حۆى بگه‌ینێته یه‌كێك له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و هه‌رچه‌نده له كوردستان به‌ڵام بۆ یانه‌ى جه‌یش و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی یارى ده‌كات ،ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1993ى شارى سلێمانییه ئێمه‌ش له نزیكهوهى چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*بۆچى ئه‌م یارییه هه‌ڵبژارد كه بۆ ئافره‌تان یارییه‌كى تاڕاده‌یه‌ك قورسه؟
-من ئه‌و یارییه له باوكمه‌وه فێربووم له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر خۆى ڕاهێنه‌رى سوارچاكى بووه ئه‌سپیشمان هه‌بووه ، هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم لێی بووه باوكم سوارى ئه‌سپى ده‌كرد زۆر منداڵ بووم فێرى ده‌كردم.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ولێك نه‌دراوه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م جۆره وه‌رزشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گه‌وره‌ترین یانه له هه‌ولێردا كراوه‌ته‌وه ، چونكه ئه‌و یانهیهیانهیهكى بارزگانى و ئه‌هلیه به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌وه‌یه خه‌ڵكى هه‌ولێر و كورد سوودی لێ نابینێت، بۆیه باش نییه با گشتى.
*بۆچى گرنگى به‌م یارییه نادرێت له كوردستان وه‌كو پێویست؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كادیرى سوارچاكیمان نییه له كوردستان جگه له باوكم بۆیه گرنگیدان به ئه‌سپ سوارى پێویستى به كادیرى سه‌ركه‌وتووه له بواره‌كه شاره‌زایی ته‌واوى هه‌بێت.
*چى بكرێت باشه بۆ به‌ره‌وو پێشچوونى ئه‌م یارییه ؟
- یانه‌یه‌كى وه‌رزشى سه‌ر به لێژنه‌ى ئۆلمپی هه‌بێت گۆڕه‌پان جگه له‌وه‌ش گۆڕه‌پانى ئه‌م یارییه له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان بكرێته‌وه .
*ساڵانه كردنه‌وه‌ى یه‌ك دوو پێشبڕكێ ئه‌سپ سوارى به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك یاریزانى كه‌م ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى ئاستى ئه‌م یارییه؟
-به‌دڵنیایه‌وه باشه به‌مه‌رجێك لێژنه‌ى ئۆلمپی كوردستان به‌رێوه‌ى ببات نه‌وه‌كو كۆمپانیایه‌كى بارزگانى.
*كێشه‌و گرفتان چییه له‌م یارییه؟
-كێشه‌ى هه‌ره سه‌ره‌كى ئه‌م یارییه له كوردستان نه‌بوونى گۆڕه‌پانێكى وه‌رزشیه بۆ مهشقكردنمان ئه‌وه‌ش گرفتى نه‌ك بۆمن بۆ هه‌موو یاریزانانى كوردستان درووست كردووه، جگه له‌وه‌ش له شارى هه‌ولێر رێگه‌یان پێم نه‌دا به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بكه‌م بۆیه پێم باشه یانه‌یه‌كى سه‌ر به حكومه‌ت هه‌بێت به‌شدارى سه‌رجه‌م پێشبڕكێیهكانم كردووه ئه‌نجامى باشیشم هه‌بووه.
*بۆ حه‌ز یاخود بۆ وه‌رزشه ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
-وه‌كو هه‌موو وه‌رزشكارێكى ئۆلمپی بوو وه‌رزش تاكو ئێستا كه تۆمار كرا بێا له ناو یانه‌كه‌ماندا به پله‌ى یه‌كه‌م تۆماركراوم دواتریش بۆمن هه‌م وه‌كو حه‌ز هه‌میش وه‌كو وه‌رزش ئه‌نجامى ده‌ده‌م.
*ئێوه‌ى ئافره‌ت هیچ كات دووچارى كێشه‌و گرفت نه‌بووینه له‌م یارییهڤ
-هیچ كات گرفتمان بۆ درووست نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت شوێنكى تایبه‌تمان نییه بۆ ئاماده‌كارى و به‌رده‌وام بوونمان له‌م وه‌رزشه.
*هیواو ئاواتت چیه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێكى ئه‌سپ سوارى؟
-تاكه هیواى من درووست كردنى گۆڕه‌پانێكى وه‌رزشیه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م ڕاهێنان ئه‌نجام بده‌ین یاریشى تێدا بكه‌ین.
*به‌رنامه‌ى داهاتووت چیه وه‌كو وه‌رزشكارێك؟
-دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێك له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بتوانین زیاتر په‌ره به یارى ئه‌سپ سوارى بده‌ین له كوردستان.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-داوا له سه‌رمایه‌دارانى شارى سلێمانى و ناوچه‌كانى تر ده‌كه‌م كه گۆڕه‌پان بۆ سوارچاكان درووست بكه‌ن بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م جۆره وه‌رزشه زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستانه.
