پێكانى یاریزانان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه
جیاواز له وه‌رزه‌كانى ڕابردوو تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵ ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو وه‌رزى ڕابردوو نییه، تیپه‌كه له كۆى ئه‌نجامدانى ده یارى له‌م وه‌رزه ته‌نیا خاوه‌نى 12 خاڵه و له پله‌ى شه‌شه‌می ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ش هۆكارى ئه‌نجامه‌كانیان بۆ زۆرى پێكانى یاریزانان ده‌گه‌رێنێته‌وه، له باره‌ى پێویست نه‌بوونى ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ش له‌م وه‌رزه سه‌میر سه‌دیق ناسراو به سه‌میر بابۆ ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان ئه‌مساڵ به‌هێزه واده‌ى ده‌ستپێكردنى خوله‌كه‌ش دیار نه‌بوو بۆیه ئێمه‌ش به‌رده‌وام له ئاماده كاری دابووین و به‌رده‌وام مه‌شقمان كردووه واده‌ى ئاماده‌كردنمان بۆ ماوه‌ى پێنج مانگ و نیو بووه ، جگه له‌وه‌ش له ده‌ستپێكى خوله‌كه تا ئێستا به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزانانمان دووچارى پێكان بووینه شوێنى ئه‌وانیشمان پڕ نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ش گرفتێكى سه‌ره‌كییه چونكه زۆربه‌ى یاریزانان له هێلى به‌رگرین و بڕبره‌ى پشتى یانه‌كه‌ن، یاریزانانیش هه‌ندێك هه‌له‌ى زه‌قیان كردووه له كاته هه‌ستیاره‌كان، بۆیه ئێستاش خولى كوردستان كاتى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران بتوانین كارێك بكه‌ین كه تیپه‌كه هه‌ستێنیه‌وه، ئه‌گه‌ر پێكانى یاریزانه‌كانمان چاك بێته‌وه بێگومان ئاستمان زۆر باش ده‌بێت و ده‌توانین ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بكه‌ین ، له‌باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش ناوبراو گوتى" گرفتى ئێمه له بوونى پێكانى به‌رده‌وامى یاریزانه‌كانمانه نه‌ك گرفتى تر ، به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین پلانێكى تازه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه بگه‌رێنه‌وه قۆناخێكى تر و به هه‌ر جۆرێك بێت تیپه‌كه هه‌ڵبستێنینه‌وه .
كارزان كانه‌بی
