دانا عوسمان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر مێژوو تۆماربكات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر هه‌موو سالێك ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى لاو سه‌رده‌خات بۆ تیپه‌كانى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى و یارییان پێ ده‌كات له خوله‌كانى عێراق و كوردستان .
دانا عوسمان ئه‌مساڵ له هێلى هێرشبه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر یارى ده‌كات له خولى نایابى كوردستان ئاستێكى باشى هه‌یه له یارییه‌كانه له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابیش ته‌نیا چه‌ند یارییه‌ك به‌شدار بووه به‌هۆى پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه به‌شدار بێت و دوو گۆڵى بۆ تیپه‌كه تۆماركردووه، له‌باره‌ى یارى كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر دانا عوسمان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" یارى كردن له ریزى یانه‌ى هه‌ولێر تامێكى یه‌كجار خۆشى هه‌یه ، چونكه یانه‌ى هه‌ولێر گه‌وره‌یه و منیش قۆناخى زۆرم له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه بڕیوه له یارى كردن، ئه‌مساڵیش خولى نایابى كوردستان به‌هێزه منیش وه‌كو هێرشبه‌رى یانه‌كه به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه‌م داوه كه ته‌نیا تیپه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت و سێ خاڵ له یارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵ بۆ خۆم بده‌م كه گۆڵ تۆماربكه‌م، یارى كردن له ریزى یانه‌یه‌كى وا گه‌وره ئومێد به‌خشه بۆ من چونكه من خه‌ونى گه‌وره‌ترم هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له خولى عێراقی بتوانم ئاستى باشتریش پێشكه‌ش بكه‌م و تیپه‌كه سه‌ربه‌خینه‌وه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ، گوتیشى "هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌رزه تاكو ئێستا دوو گۆڵم هه‌یه ئامانجم هه‌یه گۆڵى زیاتریش تۆماربكه‌م و خۆم بگه‌ینمه سه‌رووى ریزبه‌ندى گۆڵكارانى خوله‌كه له یانه‌ى هه‌ولێریش هیچ كێشه‌و گرفتێكم نییه زۆریش ئاسوده‌م له‌م یانه گه‌وره ،گوتیشى " ڕاهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌ر متمانه‌یه‌كى زۆریان به‌من هه‌یه بۆئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى باشتر ئاماده‌م بكه‌ن، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م خزمه‌تى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێرو شارى هه‌ولێر بكه‌م، له‌باره‌ى بیركردنه‌وه له یانه‌ى تریش گوتى" هیچ كات بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه یانه‌ى هه‌ولێر جێ بهێلم چونكه یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره منیش زۆر ده‌مێكه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه حه‌زم كردووه بتوانم خزمه‌تیان بكه‌م و ئه‌نجامى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست بهێنم چونكه یانه‌ى هه‌ولێر ناوێ:ى گه‌وره‌یه له ئاسمانى وه‌رزشى كوردستان و عێراق یارى كردن له‌و یانه‌یه گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه بۆ ئێمه‌ى یاریزانان.
كارزان كانه‌بی
