گرفتى ئه‌م وه‌رزشه زۆره
گرفتى ئه‌م وه‌رزشه زۆره
یارى خلیسكانێ یه‌كێك له و یارییانه‌ى ته‌نیا له ناوچه شاخه‌وییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت ، له كوردستانیش له ئێستاوه كارى بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ له داهاتوودا گرنگى زیاتر به‌م یارییه بدرێت ناوچه شاخاوییه‌كانیش كوردستان شوێنكى گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و یارییه، چه‌ند كچه یاریزانێك تیپێكى خلیسكانى سه‌ر به‌فریان درووست كردووه و به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌داهاتوو ئه‌م تیپه به‌رفراوان بكه‌ن، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و تیپه‌ش هه‌لاله فه‌یسه‌له له قه‌زاى سۆران و له دایك بووى ساڵى 1994ى ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌رچوونى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له زانكۆى سۆران گۆڤارى گوڵان له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكى لێ كرد ئه‌وه‌یش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو بڕیارت دا به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى خلیسكانى سه‌ربه‌فر بكه‌یت؟
- بێگومان حه‌ز و خولیاى زۆرم بۆ وه‌رزش و ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى یارییه وه‌رزشیه‌كان هه‌یه ، بۆیه هه‌وڵیشم دا ئه‌م یارییه‌ش تاقی بكه‌مه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه توانیم به شێوه‌یه‌كى باش فێری ببم.
* هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه له كوردستان هیچ بوونێكى نییه؟
- ئه‌گه‌ر بێتوو له كوردستان گرینگى پێ بدرێت ئه‌وا یاریزانى زۆر باشى لێ فێر ده‌بێت، چونكه كوردستان ناوچه‌یه‌كى به‌فراوییه و ده‌توانی به درێژاى وه‌رزی زستان ئه‌و یارییه‌ى تێدا ئه‌نجام بده‌یت وگه‌شتارێكى زۆر بۆ ئه‌و نمایشه ڕابكشێن.
* وه‌كو كچه وه‌رزشوانێك هه‌وڵده‌ده‌یه‌ت تیپ درووست بكه‌ى له ناوچه‌كه‌ى خۆتان؟
-به‌لێ له ئێستادا ئێمه گروپێكمان له سۆران دامه‌زراندوه كه ته‌نها سێ كچین، هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتریش كۆبكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان ئه‌و یارییه ئه‌نجام بده‌ین.
* په‌یامیت چییه بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشى ؟
-په‌یامم ئه‌وه‌یه به‌رپرسانى ئێمه وه‌كو ووڵاتانى تر گرینگى به‌و یارییه بده‌ن و پێداویستیه‌كانمان بۆ دابین بكه‌ن، چونكه له كوردستان به زه‌حمه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دابین ده‌كرێن، وه‌هه‌روه‌ها پشتگیری له یاریزانانى ئه‌و یارییه بكه‌ن زیاتر له یارییه‌كانى تر.
* ئه‌م یارییه هیچ مه‌ترسیه‌كى نییه له‌سه‌ر ژیانتان؟
-بێگومان مه‌ترسى زۆر زۆرى له سه‌ره چونكه ئه‌و یارییه زیاتر له ناوچه شاخاوییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ى به‌فرێكى زۆرى لێیه ئه‌نجام ده‌درێت بۆیه یاریزانانى سه‌ره‌تا فێر ده‌بێت مه‌ترسی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ژیان.
* به‌رنامه‌تان چییه بۆ داهاتوو كه ناوچه‌كه‌ى ئێوه شاخاوییه‌و ده‌توانن به‌رده‌وامن له‌م وه‌رزشه؟
-به‌رنامه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین له داهاتوو ساڵانه ئه‌و جۆره فیستیڤاڵه ئه‌نجام بده‌ین له وه‌رزشى زستاندا تا بتوانین نمایشی جوان و سه‌ره‌نج راكێش ئه‌نجام بده‌ین و گه‌شتیاران به‌رووى ئه‌و یارییه ڕابكێشن ، وه‌هه‌روه‌ها یاریزانى زیاتر له‌و یارییه په‌یدا بكه‌ین و گرینگى پێ بده‌ین.
* هه‌وڵتان نه‌داوه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه هه‌ماهه‌نگى درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كچى كوردیش به‌شدارى ئه‌م پاله‌وانیه‌تیانه بكات؟
-به‌لێ ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى خلیسكانه‌ى ئه‌مریكى هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه هه‌م بۆ فێربوونى یاریزانه‌كانمان هه‌م بۆ ئه‌نجامدانى فیستیڤاڵی ساڵانه له كوردستان.
* گرفتى ئه‌م وه‌رزشه له چى ده‌بینیى؟
-گرفتى ئه‌م وه‌رزشه زۆره چونكه یارییه‌كى مه‌ترسیداره شوێنى گونجاویش نییه بۆ ئه‌م یارییه له كوردستان، وه نه‌بوونى پێداویستى یارییه‌كه واى كردووه ئێمه كه‌مێك له یارییه‌كه‌مان سارد بینه‌وه، چونكه ئێمه گروپێكین هیچ كه‌ل و په‌لێكى ئه‌و یارییه‌مان نییه ده‌بێ له شوێنه گه‌شتیاریه‌كان وه‌ربگرین بۆ ئه‌نجامدانى ڕاهێنان و نمایش ئه‌ویش ئه‌ویش به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانین وه‌ربگرین.
*ئه‌وروپیه‌كان چیاتن به ئێوه گوت كه تاكه كچن بوون به‌شدارى ڤیستیڤاڵى چۆمانتان كرد؟
-بێگومان تووشى سه‌رسوڕمان بوون كه ده‌یان بینى یارییه‌كى تا بلێى مه‌ترسى داره و له نێو هه‌زاران وه‌رزشوانى كورد ته‌نها سێ كچ به‌شدارى ئه‌و جۆره یارییه ده‌كه‌ین ، وه ئه‌وه‌ى جێگاى دڵخۆشى ئه‌وان بوو ئێمه ته‌نها به سێ رۆژ توانیمان ئه‌ویارییه به‌یارمه‌تى ئه‌وان فێر بین و ڤیستیڤاڵه به شێوه‌یه‌كى جوان به‌رێوه ببه‌ین و نمایشى خلیسكانه بكه‌ین.
* هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشوانێك كه چه‌ند یارییه‌كى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ى؟
-هیواو ئاواتى من ئه‌وه‌یه كه‌ئ ێمه وه‌كو ووڵاتانى تر بتوانین هه‌موو جۆره یارییه‌ك ئه‌مجام بده‌ین و بتوانین یاریزان پێ بگه‌ینین، وه‌هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاورێك له وه‌رزش بداته‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌و جۆره یارییه تاكانه، چونكه ئه‌و جۆره یارییانه قازانجێكى باشى بۆ داهاتى كوردستان ده‌بێت كه ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار به‌ڕووى خۆى ڕاده‌كێشێت.
* له كۆتاییدا ده‌ته‌وێت چى بلێت؟
زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام له كه‌مكورییه‌كان ده‌كۆلێته‌وه هیوادارم بتوانین به‌هه‌موومان وره‌زش له كوردستان پێش بخه‌ین له بوارى ئافره‌تان.
