كفرى بێ ئومێد نه‌بووه له سه‌ركه‌وتن
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى كفرى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان له كۆى ئه‌نجامدانى ده یارى له خولى پله یه‌كى كوردستان خاوه‌نى 13 خاڵه و چاوى له‌وه‌یه ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر له یارییه‌كانى داهاتوو ده‌سته‌به‌ربكه‌ن ، یاریزانان و ستافى ڕاهێنه‌رانى یانه‌كه‌ش چاویان له‌وه‌یه هه‌تا گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان هه‌وڵبده‌ن ئاواته له مێژینه‌كه‌یان بهێنه دی، هه‌رچه‌نده قه‌یرانى دارایش رێگره له‌به‌رده‌م تیپه‌كه، له‌باره‌ى ئاستى تیپه‌كه محه‌ممه‌دفه‌تاح ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى كفری بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" ده یاریمان له خولى پله یه‌كى كوردستان ئه‌نجامداوه ئامانجمان دیاره له خوله‌كه شانازى به خۆمان و شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌وا پشتگیرییه‌كى باشى تیپه‌كه‌ن دوو ساڵه به‌بێ وچان، ئێمه ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارین چاومان له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانه ، ئه‌وه تۆپى پێشه هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه هه‌موو تواناى خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌مان هه‌ر وه‌ها نه‌ڕوات هه‌وڵى ئه‌وه‌مان داوه پێگه‌ى خۆمان به‌هێز بكه‌ین له خوله‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش سه‌رنه‌كه‌وتین با بۆ ساڵى داهاتوو خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین له خوله‌كه چونكه ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ساڵه له‌م خوله هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ به هیمه‌تى هانده‌ران و یاریزانان و ده‌سته‌ى كارگێڕى كارێكى باش بكه‌ین بۆ تیپه‌كه ، له باره‌ى گرفته‌كانى تیپه‌كه‌ش گوتى" هه‌موو یانه‌كانى كوردستان گرفتى داراییان هه‌یه چونكه ووڵات به قۆناخێكى هه‌ستیار تێپه‌ر ده‌بێت، ئێمه ته‌نیا یاریگایه‌كى بچووكمان هه‌یه كه به كرێ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ش پاره‌ى یاریزانان دابین ناكات ئێمه‌ش هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین كه پاره‌ى یاریزانان دابین بكه‌ین ئه‌وانیش بێ به‌ش نه‌كه‌ین ئه‌وانیش بارودۆخى تیپه‌كه‌یان له‌به‌ر چاو بێت، خه‌ڵكى شاره‌كه‌ش هاوكاری دارایمان ده‌كه‌ن ، بۆ یارى به‌رامبه‌ر تیپى شه‌هیدان له‌م وه‌رزه پاره‌ى به‌نزینى ئۆتۆمبێلى تیپه‌كه‌مان خه‌ڵك كۆى كردۆته‌وه بۆ یانه‌كه چونكه داهاتێكى كه‌ممان هه‌یه له یانه‌كه ، به‌رپرسانى شاره‌كه‌ش هاوكارمانن به‌ڵام بارودۆخه‌كه هه‌مووى خراپه ئه‌وانیش ناتوانن پاره‌یه‌كى زۆرمان بده‌نێ ، گوتیشى " ئومێدى زۆرمان هه‌یه كه بتوانین كارێك بكه‌ین بتوانین له یارییه‌كانى داهاتوو به هه‌ر جۆرێك بێت بتوانین سه‌ركه‌وین بۆ خولى نایابى كوردستان جا به هێنانى یاریزانان بێت یاخود گۆڕانكارى له پێكهاته بێت یان خۆ ڕێكخستنه‌وه تیپ بێت به مه‌شق كردن بێت چونكه‌ئێستا پله‌ى دووه‌ممان گرتووه و چاومان له‌وه‌یه كارێكى بێ وێنه ئه‌نجام بده‌ین.
كارزان كانه‌بی
