هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید خه‌ون به خولى نایابى كوردستان ده‌بینی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ڵبه‌جه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له دواى گۆڕانكارى له ستافى ڕاهێنه‌ران تیپه‌كه هیواى بۆ تازه بۆته‌وه له ئه‌گه‌رى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له یارییه‌كانى داهاتوو خۆى بگه‌ینێته ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان كه خه‌ون و ئاواتى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه چۆن شاره‌كه‌یان بووه به پارێزگا ئه‌واش یانه‌كه‌یان بگاته خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئێستاش یانه‌كه له كۆى ئه‌نجامدانى نۆ یارى له خوله‌كه خاوه‌نى 12 خاڵه و له پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى دێت و له هه‌وڵه‌كانیشى به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه گۆران محه‌مه‌د یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی"ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌ش كردنى ئاستى باش له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، هه‌رچه‌نده خوله‌كه به‌هێزه و یانه‌كان چاویان له‌وه‌یه بگه‌نه ریزی یانه پله نایابه‌كانى كوردستان هه‌مووى شه‌ڕى خوله گه‌وره‌كه ده‌كات، ڕاسته له‌سه‌ره‌تا ئاستى تیپه‌كه وه‌كو پێویست نه‌بووه به‌ڵام ئێستا زۆر گۆڕانكارى به‌سه‌رداهاتووه ، خوله‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى ماوه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له چڕكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و دڵى هانده‌رانمان خۆش بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرین له خوله‌كه، گوتیشى" هیچ گرفتێكمان نییه له یانه‌كه به‌تایبه‌تى ئێستا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیارى شاره‌كه كه خوا پێداون هاوكارى دارایی تیپه‌كه ده‌كه‌ن گرفتى داراییان نه‌هێشتووه جگه له‌وه‌ش گرفتى ئێمه له نه‌بوونى هێرشبه‌رى گۆڵ تۆماركه‌ره كه گۆڵ بۆ تیپه‌كه تۆماربكات ، سه‌رجه‌م یاریزانانى ئێمه ته‌نیا به شێوه‌ى مووچه یارى ده‌كه‌ن و هیچ گرێبه‌ستێكیان نییه ، گوتیشى هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ین چونكه شاره‌كه‌مان بۆته پارێزگا هه‌وڵیش ده‌ده‌ین تیپه‌كه‌ش بگه‌ینه خولى نایاب ، هانده‌رانیشمان زۆر ئه‌و داواییه‌یان لێمان هه‌یه كه بگه‌ینه خولى نایاب، شارى هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رى وه‌رزشییه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خه‌ونى یاریزانان و خۆمان و شاره‌كه‌شمان به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه خولى نایابى كوردستان ، هیچ شتێكیش گران نییه ئه‌گه‌ر هه‌وڵى جدی بۆ بده‌ین.
كارزان كانه‌بی
