كچانى هه‌ڵه‌بجه بوونه پاڵه‌وانى باسكه‌ى عێراق
تیپى باسكه‌ى كچانى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌به‌شدارى نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى شارى سلێمانى به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراقی كرد له شارى به‌غداد، تیپه‌كه به سه‌رپه‌رشتى رزگار تۆفیقى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه ئاماده‌كارییه‌كى باشى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له ڕكابه‌رى خوله‌كه ئاست و ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ر بكات،دواى ئه‌نجامانى پێنج یاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى(عه‌داله،سناعات كاره‌بایی، دیاله ، ختوت) س چوار سه‌ركه‌وتنى یه‌ك له دواى یه‌كیان به‌ده‌ست هێنا له یارى كۆتایشدا ڕووبه‌رووى یانه‌ى ئهكادى شارى هه‌ولێر بووه له‌م یارییه‌شدا كچانى هه‌ردوو یانه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له ئه‌نجامیشدا كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید توانى سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویی به‌سه‌ر كچانى ئه‌كاد تۆماربكات به ئه‌نجامى(63-59)خاڵ، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه توانى ببیته پاڵه‌وانى یانه‌كانى باسكه‌ى كچانى عێراقی و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه شارى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه پێكردنه یانه‌ى هه‌ڵبه‌جه تیپێكى ئاست به‌رز و لاوى درووست كردبوو بۆ به‌شدارى كردن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه توانیشى له یارییه‌كانى خوله‌كه ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌م یاریزانه لاوانه پێشكه‌ش بكه‌ن، دواجاریش به هێنانه‌وه‌ى نازناوه‌كه توانیان ببنه یه‌كه‌مى یانه‌كانى عێراقی له كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانى به‌رپرسانى وه‌رزشى عێراق خه‌ڵات و دیارى به سه‌ر یاریزانانه و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی
