وه‌رزش پێویستى به چاكسازى هه‌یه
وه‌رزش پێویستى به چاكسازى هه‌یه
یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى زۆر به یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن له شارى سلێمانى و تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و كچه یاریزانانى به‌توانایه چه‌ند یه‌كێك له كچه یاریزانه لاوه‌كانى تیپه‌كه‌ش كچه یاریزان هێلین عومه‌ره، ی ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له خولى نایابى عێراق و كوردستان ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2002ى شارى سلێمانیه و قوتابییه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*سه‌ره‌تاى هاتنت بۆ ناو وه‌رزش چۆن بوو ؟
- وه‌كو زۆربه‌ى یاریزانانى تر هه‌ر له منداڵیه‌وه هاتوومه‌ته ناو بوارى وه‌رزشیه‌وه خه‌ونى منداڵیم بووه وه‌رزش.
*بۆچى یارى باله‌ت هه‌ڵبژاردووه له ناو ئه‌م هه‌موو یارییه وه‌رزشییه؟
- حه‌زم بۆ هه‌موو یارییه‌كان هه‌بووه زۆربه‌ى یارییه‌كانیشم تاقی كردۆته‌وه له قوتابخانه وه‌كو گۆڕه‌پان و مه‌یدان و تۆپى ده‌ست و باسكه و باله و دواتر به‌هۆى خۆشه‌یوستیم بۆ یارى باله عه‌شقى یارى باله بووم به‌رده‌وام بووم له‌م یارییه .
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ی كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-نه‌ك یارى باله به‌ڵكو به‌گشتى وه‌رزش پێویستى به چاكسازى هه‌یه له كوردستان به تایبه‌تى بۆ ئاستى كچان، كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانیه‌تى هۆكارێكى باش ده‌بێ بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه پشتگوێ خراوه له كوردستان؟
-له هه‌ندێك شوێن پشتگوێ خراوه ، به‌ڵام به‌هۆى خۆشه‌ویستى یاریزانان بۆ یارییه‌كه هه‌ست به پشتگوێ خستنى یارییه‌كه نه‌كراوه.
*نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى نابێته هۆكار بۆ ساردبوونه‌وه‌ى یاریزانان له‌م یارییه؟
-ڕاسته پاڵه‌وانیه‌تى كه‌مه بێگومان ده‌بێته هۆى ساردكردنه‌وه‌ى یاریزانان، به‌ڵام ئێمه وه‌كو یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وامبووین له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانمان.
*داواكاریتان چییه وه‌كو یاریزانان؟
-پێویسته پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكرێته‌وه گرنگى باشتربدرێت به یاریزانانى تیپه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانن خزمه‌تى وه‌رزش بكه‌ن.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى باله له چى ده‌بینى؟
-گرفتى ئه‌م یارییه ئه‌وه‌یه كه وه‌كو پێویست گرنگى پێ نه‌دراوه ئه‌وه‌ش گرفته.
*له هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
* گرفتان بۆدرووست نابێ له وه‌رزش كردنت به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئێوه ئافره‌تن؟
-ڕاسته به‌ربه‌ستى زۆر هه‌یه له ژیانى وه‌رزشى ، به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵى خۆم عه‌شقى وه‌رزشم بۆیه هیچ گرفتێك نه‌یتوانیوه له پێشم بوه‌ستێت.
*به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتووى خۆت؟
-به‌رنامه‌ى من به‌رده‌وام بوونه له وه‌رزش كردن بتوانم ئاستى باشتر پێش بكه‌م، هاورێیكانیشم ئه‌و كه‌سانه‌ن كه حه‌ز له وه‌رزش ده‌كه‌ن ، بتوانم هاوكارى یاریزانانى تریش بكه‌م.
*یانه‌ى پێشمه‌رگه چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-بێگومان گرفت هه‌یه به‌ڵام ئێمه وه‌كویانه‌ى پێشمه‌رگه تاڕاده‌یه‌ك ئاستمان باشه و گرفتمان نییه ئیداره‌ى یانه هاوكاری باشمان ده‌كات ڕووبه‌رووى كێشه‌كان بووینه‌ته‌وه.
*هیواو و ئاواتت له‌م یارییه؟
-هیوادارم زیاتر ئه‌ور له‌م یارییه بدرێته‌وه له شاره‌كانى كوردستان گرنگى ته‌واو به یاریزانان بدرێت.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى یاریزانان له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان به‌بێ جیاوازى.
