تیپى لاوانى دهۆك بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى لاوانى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك ئه‌مساڵ له خولى نایابى لاوانى یانه‌كانى كوردستان توانى ئاستێكى به‌رز له یارییه‌كان پێشكه‌ش بكات ، له دواین یارى خوله‌كه‌ش له به‌رده‌م هانده‌رانى خۆى و له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى دهۆك به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانى وه‌رزشى ڕووبه‌رووى یانه‌ى تیپى لاوانى یانه‌ى نه‌ورۆز بووه له‌م یارییه‌ش یاریزانانى لاوانى دهۆك توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكى گرنگیان به‌ده‌ستهێنا به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ به‌م ئه‌نجامه‌ش لاوانى دهۆك بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى لاوانى یانه‌كانى كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ى 8خاڵ، تیپى لاوانى یانه‌ى شێروانه‌ش دواى بردنه‌وه‌یان له تیپى لاوانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ به جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز توانیان پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین یانه‌ى نه‌ورۆزیش پله‌ى سێ یه‌مى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا، له كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی
