ڕه‌نگه برایه‌تى به‌شدارى خولى عێراق بكات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى هه‌ر چه‌نده ئه‌مساڵ خاوه‌ن ئاستێكى به‌رز و كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان كه ده‌توانن ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوكان و گه‌یشتن به خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراقیش بكه‌ن، ب ۆیه تاكوئێستا یانه‌كه خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه له ئه‌گه‌رى به‌شدارى كردن یاخود نه‌كردن له خولى پله یه‌كى عێراقی له‌باره‌ى به‌شدارى كردنیش خولى عێراقی فاتیح حمه‌خان ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ڕه‌نگه ئێمه به‌شدارى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى عێراقی بكه‌ین، گوتیشى " له ئه‌گه‌رى بڕیاردانى كارگێڕى تیپه‌كه‌مان بۆ به‌شدارى كردن له خولى عێراقی ئێمه به هه‌مان ئه‌و یاریزانانه‌ى تیپه‌كه‌مان به‌شدارى ده‌كه‌ین و چاویشمان له‌وه‌یه كه بتوانین ئه‌نجامێكى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، له‌باره‌ى خولى كوردستانیش گوتى" خولى كوردستان هێشتا زۆرى ماوه و یانه‌كانیش ڕكابه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كترى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش، زۆربه‌ى تیپه‌كانیش ئاستیان زۆر لێك نزیكه له خوله‌كه بۆیه پێش بینى ئه‌وه ده‌كه‌م كه ڕكابه‌رییه‌كان هێشتا چڕتر ببنه‌وه بۆ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو، گوتیشى " وه‌كو كێشه‌و تیپه‌كه‌ى ئێمه هیچ كێشه‌و گرفتێكى نییه ئێمه‌ش وه‌كو ستافى ڕاهێنه‌ران هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین نازناوى خوله‌كه به‌ده‌ستبهێنین و ئه‌نجامان دڵخۆشكه‌ر بێت له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی
