ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه پاڵه‌وانى فوتساڵى كوردستان
تیپى تۆپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ یه‌كمجار نازناوى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا، دواى ئه‌وه‌ى له دواین یاری خوله‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى زێره‌ڤانى پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردوو توانی له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌وان و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان به (5-5)گۆڵ یه‌كسان بوون و ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه پله‌ى دووه‌میش به‌ر یانه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وت، تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵان چه‌ندین كچه یاریزانانیان له شاره‌كانى سلێمانى و كه‌ركووك و ئاكرێ و به‌غداد هێنابووه ریزى یانه‌كه به ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه جگه له‌وه‌ش تیپه‌كه هیچ بڕه مووچه و گرێبه‌ستیان نه‌بووه، له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" یه‌ك ده‌سته‌ى یاریزانان و یه‌ك خێزانى تیپه‌كه‌مان واى كرد كه ئێمه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه نازناوى كوردستان بۆ كچانى هه‌ولێر بێت، ئێمه‌ش كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچه یاریزانانى شارى سلێمانى په‌یوه‌ندیمان به‌و تیپه‌وه كردبوو چاومان له‌وه‌بوو كه بتوانین كارێك بكه‌ین بۆ شارى هه‌ولێر جێگاى شانازى ئێمه و ئه‌وان بێت، لاى من خۆشترین هه‌سته كه بتوانی نازناوى خولى نایابى كوردستان به‌م هه‌موو گرفته‌وه به‌ده‌ست بهێنێ جێگاى شانازییه ، سوپاسى كارگێرى تیپه‌كه‌ش ده‌كه‌ین كه زۆر ماندوو بووینه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌موو كات هه‌وڵى ئه‌وه‌یانداوه تیپه‌كه به‌ره‌وو پێش ببه‌ین له ماوه‌ى ڕابردوو هیچ كات هه‌ستمان نه‌كردووه كه دوورین له شاره‌كه‌ى خۆمان، به‌هیواى ئه‌وه‌م به‌رپرسانى وه‌رزشى زیاتر گرنگى به تیپه‌كانى فوتساڵ بده‌ن و یانه‌كان زیاتر هانى كچه یاریزانان بده‌ن، هیواداریشم هه‌وڵ بدرێت پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه به‌شدارى له خولێك پێ بكرێت له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
كارزان كانه‌بی
