كچه یاریزانانى كوردی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به كۆمه‌لێك مه‌دالیا گه‌ڕانه‌وه
تیپى كاراتێ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى كاراتێ ئێرانى نێوده‌وڵه‌تى ماسته‌ر كه‌پ كرد له شارى كه‌ره‌ج كه شه‌ش ووڵات تێدا به‌شدارییان له یارییه‌كانى كاتا و كۆمیته كردبوو، شاندى كچه و كوڕه یاریزانانى عێراقى توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن ، نۆ كچه یاریزانى باشورى عێراقیش هاوشانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقی بوون كه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یارى ده‌كه‌ن تاونیان له پاڵهوانیهیتهكه مه‌دالیاى زێر‌و زیو و برۆنزى به‌ده‌ست بهێنین، له‌باره‌ى ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش ژاڵه جیهاد كچه یاریزانى تیپى كاراتێ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئاستى پاڵهوانیهیتهكه زۆر به‌رز بوو له هه‌ردوو یارى كاتا و كۆمیته یاریزانانى به‌شداربوو ئاستى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد ماوه‌ى پاڵهوانیهیتهكه چوار رۆژ بوو دوو رۆژ بۆ كچان و دوو رۆژ بۆ كوڕان كچانى كوردستانیش له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به مه‌دالیاى زێر و زیو و برۆنزی گه‌ڕانه‌وه كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا،ئه‌نجامى كچه یاریزانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو.
ژاڵهجیهان- برۆنزى
رۆزین رزگار-ئاڵتون
ئاوێستا سالار-برۆنزی
سۆز سالار-زیو
رۆزا یونس- زیو
كارزان كانه‌بی
