تاكه یارییه كه نزیك بێت له دڵى من نیشان شكاندن بووه
تاكه یارییه كه نزیك بێت له دڵى من نیشان شكاندن بووه
یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك به‌رده‌وام گرنگى به یاری نیشانه كشێنى ده‌ده‌ن و شاره‌كه‌ش خاوه‌نى چه‌ندین كچ و كوڕه یاریزانى به‌توانایه له‌م یارییه كه ئه‌نجامه‌كانیان پێویسته له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان، یه‌كێك له یاریزانه‌كانى ئه‌و شاره‌ش كه ئه‌و ته‌مه‌نى زۆرى هه‌یه له بوارى وه‌رزشى ، به‌ڵام چاوى له‌وه‌یه بتوانێ ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ویش یاریزان رێزان ئه‌حمه‌دی یاریزانى یانه‌ى سۆلاڤه له شارى كه‌ركووك له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى كوردستان و عێراق ئه‌نجامى باشی به‌ده‌ستهێناوه، رێزان ئه‌حمه‌د له دایكبووى ساڵى 197ى شارى كه‌ركووك پیشووتریش بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سۆلاڤ و خاك و سۆلاڤى نوێ و كه‌یوان و كه‌ركووك، ئێستاش یاریزانى یانه‌ى سۆلاڤه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار وڕاهێنه‌ریش كارى زۆری بۆ وه‌رزش كردووه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ئێمه‌ى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* هاتنت بۆ نێو دونیاى وه‌رزشى به پێشوه‌خته بوو یاخودهه‌ر له ناكاو ڕووت له‌م جیهانه كرد؟
- هاتنم بۆ نێو دونیای وه‌رزش له‌و كاته‌وه بوو كه وه‌رگیرابووم له كۆلێژى په‌روه‌رده زانكۆى موسل له ساڵى 1992ئه‌ویش هاتنێكى له ناكاو بوو ، چونكه پێش وه‌خت هیچ جۆره وه‌رزشێكم ئه‌نجام نه‌دابوو وه‌ك یاریزان.
*بۆچى له ناو هه‌موو یارییه وه‌رزشیه سه‌ڕنجت بۆ یارى نیشانه شكێن بوو؟
- چونكه تاكه یارییه كه نزیك بێت له دڵى من نیشان شكاندن بووه ، هه‌روه‌ها هیوایه‌ت و ئاره‌زووم بووه تاكه ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش.
*وه‌كو ڕاهێنه‌رێك و یاریزان ئاستى یارى نیشانه شكێن له‌چ ئاستێكه‌له شارى كه‌ركووك؟
- به بۆچوونى من له ئاستێكى سه‌رووى مام ناوه‌ندین له یارییه‌كه چونكه نیشان شكاندن له‌و یارییانه‌یه كه گرنگى پێ نه‌دراوه.
* ئه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان چۆنى ده‌بینى؟
- وه‌كو پێویسته كه ساڵانه خول ده‌كرێته‌وه دوو جاریش پله‌ى دووه‌مان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌ده‌ست هێناوه له تیپ و تاكیش هیوام وایه به‌ره‌وو پێش بچێت.
* له یه‌ك كاتتدا دوو ئه‌رك به‌رێوه ده‌به‌ی هه‌م یاریزان هه‌م ڕاهێنه‌ر له‌كامه‌یان سه‌ركه‌وتوو تر‌ى؟
-وه‌ك ڕاهێنه‌رێك كارم كردووه له یارییه‌كانى تر وه‌ك گۆڕه‌پان و مه‌یدان و باسكه و وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپ كارم كردووه‌ه له یارى فوتساڵ و تۆپى ده‌ست و باله و تۆپى سه‌رمێز.
*بۆ ئه‌وه‌ى یارى نیشان شكێنى له كوردستان پێشبكه‌وێت چى بكرێت باشه؟
- زۆر گرنگه هۆلێكى نیشان شكاندنی ئه‌لیكترۆتى درووست بكرێت له شارى كه‌ركووك بۆ ئه‌نجامدانى خوله‌كان به شێوه‌یه‌كى یاسایی خاڵه‌كان هه‌ژمار بكرێت به‌هه‌مان شێوه له كوردستان بۆ به‌رێوه‌چوونى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان له كوردستان به شێوه‌ى یاسایی.
*گرفتى ئێوه له یانه‌ى سۆلاڤ له چى ده‌بینى؟
-یانه‌ى سۆلاڤ هه‌میشه له ریزبه‌ندى ئه‌و یانانه بووه كه پشتگیرێكى به‌هێزى تیپى كچانى كردووه و لێره‌وه ده‌ست خۆشیى له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یانه و سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كه و ڕاهێنه‌رى ه‌توانا شاخه‌وان كه‌ریم ده‌كه‌م.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- خه‌ونى من وه‌ك ئافره‌تێكى وه‌رزشوان ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌كانى پاش ئێمه له كوردستان په‌ره‌یه‌كى زیاتریان پێ بدرێت له بوارى وه‌رزش به‌تایبه‌تى له ئاستى كچان.
* ئامانجت چیه له وه‌رزش كردنت؟
-وه‌رزش تاكه بواره له ژیان كه كه‌سایه‌تى خۆمم تێدا دۆزیه‌وته‌وه وه‌كو هه‌میشه به دڵسۆزى كارم له‌م بواره دا كردووه.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامى له‌م یارییه؟
- به یاریزانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (جینى سراشر)ئه‌و یاریزانه‌یه كه پله‌ى یه‌كه‌م و مه‌دالیاى ئاڵتونى وه‌رگرتووه له ئۆلۆمپیاتى ریۆ.
* كاتت چۆن بۆ وه‌رزش داناوه؟
-هه‌ر كاتێك كارى وه‌رزشیم هه‌بێت هه‌موو كاره‌كانى ترم دواخستووه له پێناو وه‌رزش.
* چیت ماوه له كۆتایدا؟
-هیوادارم وه‌رزش به‌ره‌ووپێش بڕوات و ئه‌م قه‌یرانه داراییه له سه‌ر وه‌رزش و كرودستان یه گشتى تێپه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزش زیندوو بێته‌وه له نێو شاره‌كان.
