به‌یار ئه‌بوبه‌كر بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ئاماده‌م
دواى ئه‌وه‌ى به‌یار ئه‌بوبه‌كر یاریزانى پێشووى یانه‌ى دهۆك و ئێستا زێره‌ڤانى ئه‌مساڵ له خولى پله نایابى یانه‌كانى عێراقی ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردووه له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌فتى شارى به‌غداد له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانى یانه‌كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ى سه‌ره‌كى یارى كردووه به هۆى ئاست به‌رزیه‌وه‌ش له‌لایه‌ن باسم قاسمى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بانگه‌شتى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كرابوو، ئێستاش یاریزانه‌كه هه‌رچه‌نده له خولى نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یارى رێگه‌ى پێ‌درابوو بۆ یانه‌ى زێره‌ڤانى یارى بكات، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ كوردستان به‌یار ئه‌بوبه‌كر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" من ئه‌مساڵ ته‌نیا بۆ یه‌ك یارى له‌لایه‌ن ستافى كارگێڕى یانه‌ى زێره‌ڤانى داواكرابووم ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندى یانه‌ى نه‌فت ئه‌وكات توانیم یارى بۆ یانه‌ى زێره‌ڤانى بكه‌م، هه‌ر كاتێكیش یانه‌ى نه‌فت ڕازی بێت من ئاماده‌م یارى بۆ زێره‌ڤانى بكه‌م، ئێستاش له خولى عێراقی سه‌رقالى یارییه‌كانم و ئاستى خوله‌كه زۆر به‌رزه هه‌ر كاتێكیش یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان داوام بكات بۆ یارى كردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ئه‌وا به‌وپه‌رى شانازییه‌وه ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ كوردستان و یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، سه‌باره‌ت به ئاینده‌شى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى شاری به‌غداد گوتى" زۆر دڵخۆشم له یانه‌كه چونكه له‌وێ گرنگى زۆر به یاریزانان ده‌درێت جگه له‌وه‌ش ئاست رۆڵى خۆى هه‌یه و هیچ یاریزانێك ناتوانێ ئاستى باش نه‌بێت یارى بكات بۆیه تاكو ئێستا بیرم له رۆیشتن نه‌كردۆته‌وه.
كارزان كانه‌بی
