هه‌ولێر له خولى عێراق جیاواز ده‌بێت
دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر بڕیاریدا تیپى تۆپى پێى یانه‌كه دواى دوورخستنه‌وه‌ى له خولى پله نایابى یانه‌كانى عێراقی ، جارێكى تر به‌شدارى خوله‌كانى عێراقی بكاته‌وه،به‌ڵام جیاوازه له خوله‌كانى تر چونكه به‌شدارى له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى عێراقی ده‌كات كه پێشووتر تیپى هه‌ولێر یه‌كێك بووه له تیپه سه‌رسه‌خستنى شه‌ڕكردن له‌سه‌ر نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێریش به‌فه‌رمى عه‌لی وه‌هابی به ڕاهێنه‌رى خولى عێراقی تیپه‌كه‌ى ده‌ستنیشان كرد به ئامانجى سه‌رخستنه‌وه‌ى تیپه‌كه جارێكى تر بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ڕاهێنه‌ره تازه‌كه‌ى به ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ناساند، عه‌لى وه‌هاب بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئه‌وه‌ى ئاشاكرا كه‌وا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر بباته قۆناخێكى تر‌ى خولى عێراقی ئه‌ویش خولى نایابى یانه‌كانى سه‌رتاسه‌رى عێراقه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پشتیوانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه و یاریزانان و هانده‌رانى تیپه‌كه كه بتوانین یانه‌ى هه‌ولێر بگه‌ینه‌وه خولى نایاب ، گوتیشى هه‌وڵ ده‌ده‌م پشت به یاریزانانى شارى هه‌ولێر ببه‌ستم بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه و به‌هێز درووست بكه‌ین بۆ یارییه‌كانى داهاتوومان ، باشترین یاریزانیش بۆ شارى هه‌ولێر درووست بكه‌ین له ماوه‌ى داهاتوو یانه‌ى هه‌ولێر خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه، جێگاى ئاماژه پێكرده عه‌لى وه‌هاب پێشووتر ڕاهێنه‌رى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (نه‌فت و كه‌رخ و سه‌ماوه و نه‌فتى جنوب )بووه له خولى نایابى عێراقی و له خولى پله یه‌كیش سه‌رپه‌رشتى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (سلێخ و سه‌ماوه و حدود و سه‌لاحه‌دین) بووه سه‌رجه‌م تیپه‌كانیشى سه‌رخستووه بۆ خولى پله نایابى عێراقی ڕاهێنه‌رێكى به ئه‌زموونه له خولى عێراقی ئه‌مساڵیش هه‌موو هیواو ئاواتێكى ئه‌م ڕاهێنه‌ره سه‌رخستنى یانه‌ى هه‌ولێر جارێكى تر بۆ خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراقی،یانه‌ى هه‌ولێریش به‌نیازه ژماره‌یه‌ك یاریزانى ئاست به‌رز بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یاریزانانى خۆى تێكه‌ڵیان بكات و پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ى لێ درووست بكات بۆ خولى پله یه‌كى عێراقی.
كارزان كانه‌بی
