ئەمڕۆ برایەتی و پێشمەرگەی ھەولێر،نەورۆز و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
ئەمڕۆ برایەتی و پێشمەرگەی ھەولێر،نەورۆز و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە چوار یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای دووەمی یانەی ھەولێر ڕووبەرووی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەبێتەوە لە دێربی پاریزگای ھەولێر ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەستبھێنن، یانەی ھەولێری برینداریش دەچێتە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای یانەی نەورۆز ڕووبەرووی یانەی نەورۆز دەبێتە ھەردوو یانە ئاستیان وەکو پێویست نییە چاویان لەسەرکەوتن لەم یارییە، لەشاری کەلاریش یانەی شێروانە ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لەوەیە بتوانن ئەنجامی شایستە دەستەبەربکەن لەم یارییە، لە شاری دھۆکیش یانەی ئارارات دەبێتە میوانی یانەی زێرەڤانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی دەخاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی یانەکان دێت.
