تەھا قادر ھیچ گۆڕانکارییەک لە پێکھاتەی ھەولێر ناکەم

تەھا قادر ھیچ گۆڕانکارییەک لە پێکھاتەی ھەولێر ناکەم
تەھا قادر ھیچ گۆڕانکارییەک لە پێکھاتەی ھەولێر ناکەم
دوو ھەفتە لەمەوبەر یوسف کاکێ و فاخیرعەلی دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی وەرزشی ھەولێر دەستیان لە مەشقی یانەی ھەولێر کیشایەوە، کارگێڕی یانەی ھەولێریش بڕیاری دا دکتۆر تەھا قادر ڕاھێنەری پێشووی یانەی ھەندرێنی بە ڕاھێنەری تیپی خولی نایابی کوردستان دیاری کرد ، لەبارەی دەستبەرکاربوونیشی دکتۆر تەھا قادر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یانەی ھەولێر جیاوازە ھیچ ئەنجامێکی قبول نییە جگە لە ئەنجامی باش و نازناو چونکە یانەیەکی گەورەیە ئێمەش کە دەست بەرکاربووینە نیەتمان ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەی وەرزشی ھەولێر، لەبارەی بوونی گرفتیش لە تیپەکە دکتۆر تەھا گوتیشی " بەخۆت ئامادەکاری تیپێکت نەکردبێ و بە خۆت وەکو ڕاھێنەر دەستنیشانی یاریزانانت نەکردبێ دەبێت لەگەڵ ئەو واقیعە خۆت ڕابھێنێ بۆیە ھیچ گرفتێک نابینم لە تیپەکەمان چونکە خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتواناین ، ئومێدی زۆریشم بەخۆم ھەیە کە دەتوانم سەرکەوتوو مۆفەق بین لەگەڵ تیپەکە لە بارەی پێش بینش بۆ ئەنجامی ئەم وەرزە ناوبراو پێ وایە لە تۆپی پێی پێش بینی نییە ئێمە تیپێکی باشین دەستخۆشی لە کاپتن یوسف دەکەم کە تیپێکی باشی ئامادە کردوە یاریزانەکانیش ئاستیان باشە ئێمەش ھەوڵدەدەین ئەنجاممان وەکو پێویست بێت، لە بارەی گۆڕانکاریش گوتی بەنیازی ئەوەینین ھیچ گۆڕانکارییەک ئەنجام بدەین منیش وەکو ڕاھێنەر بۆ ھەردوو خولی عێراق و کوردستان ئەو ئەرکەم گرتۆتە ئەستۆ.
کارزان کانەبی
Top