ئەمڕۆھەولێرو برایەتی،پێشمەرگەی ھەولێروھەندرێن لە دێربی پارێزگای ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
ئەمڕۆھەولێرو برایەتی،پێشمەرگەی ھەولێروھەندرێن لە دێربی پارێزگای ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆیەک شەممە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان درێژەی ھەبێت لە میانی ھەفتەی پێنجەمی یارییەکانی خولەکەش چوار یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە دەچێت، لە دێربی پایتەخت ھەردوو یانەی ھەولێرو برایەتی لەسەر یاریگای یەکەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی چڕیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، ھەولێرییەکان بە سەرپەرشتی دکتۆر تەھا قادری ڕاھێنەر ئامانجیان ئەوەیە گورزێک لە یانەی برایەتی ھاوشاریان بوەشێنن و تۆڵەی ھەفتەی ڕابردووش بکەنەوە کاتێک لەبەرامبەر یانەی ھەندرێن دووچاری شکست بوون بۆیە ھەموو پلانەکانی ئەمڕۆی دکتۆر تەھا قادر تەنیا سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە، یانەی برایەتیش بە پێکھاتەیەکی تۆکمەوە بۆ ئەم یارییە چاویان لە سەرکەوتنە و سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە پێشەنگی یانەکان نزیکتر ببەنەوە، یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە پیرمام میوانداری یانەی ھەندرێنی پێشەنگی یانەکانی کوردستان دەبێـتەوە ، یانەی پێشمەرگە دەیەوێت سنورێک بۆ ئەنجامە باشەکانی یانەی ھەندرێن دابنێت بە سوود وەرگرتن لە ھاندەران و یاریگاکەی ، لەبەرامبەریشدا یانەی ھەندرێن ھەموو ھەولێک دەدات سیناریۆی ھەفتەی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە کاتێک لەم یاریگایە لە ھەولێری بردەوە بۆیە دڵشاد مەعروفی ڕاھێنەر ئەرکی قورسە کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی تیپێکی تۆکمە دەبێـتەوە لەلایەکی تریش پاڕاستنی پێشەنگی یانەکانە بۆیە کوڕانی ھەندرێن دەیانەوێ لە ئەنجامە باشەکانیان بەردەوام بن، ھەر لە پیرمامیش یانەی ئارارات لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی شێروانەی کەلار دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بە سوودی خۆیان یەک لای بکەنەوە، ئارارات دەیەوێت سوود لە یاریگا و ھاندەران وەربگرێ بۆ سێ خاڵی یارییەکە، شێروانەش نایەوێ بە دەستی بە تاڵ بگەرێتەوە گەرمیان، یانەی زاخۆی برینداریش لە شاری زاخۆ لەسەر یاریگای ئەو شارە میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دەبێتەوە بۆ ئەم ھەفتەیە ئەرکی ھەردوو یانە قورسە چونکە ھەردوو تیپ ڕاھێنەرەکانیان دەستنیشان لە کارکێشاوەتەوە بۆیە تاکە ئامانجی ھەردوو یانە بە دەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و ئاشت کردنەوەی ڕاھێنەرانە لە سەردەستی ڕاھێنەرە تازەکانیان، یانەی زێرەڤانیش ئەم ھەفتەیە چاوەڕوان دەبێـت،سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەکانی
١-ھەندرێن ١٠خاڵ
٢-برایەتی ٧خاڵ
٣-ئارارات ٦خاڵ
٤-پێشمەرگەی ھەولێر٤خاڵ
