رۆنالدۆکەی سلێمانی دەیەوێت رۆنالدۆ لە سلێمانی درووست بکات

رۆنالدۆکەی سلێمانی دەیەوێت رۆنالدۆ لە سلێمانی درووست بکات
رۆنالدۆکەی سلێمانی دەیەوێت رۆنالدۆ لە سلێمانی درووست بکات
جوتیار رەحیم ڕاھێنەری فێرگەی دوارۆژ لە شاری سلێمانی ناسراو بە رۆنالدۆکەی شاری سلێمانی ئەو لە شێواز و ستیال ھاوشێوەی کریستانۆ رۆنالدۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی پرتوگالە بەردەوام چاودێری ئەو یاریزانە دەکات لە لاسایی کردنەوە،جوتیار لە فێرگەکەی داورۆژ رۆژانە سەرقالی درووست کردن و پێگەیاندنی یاریزانانە بۆ یانەکانی کوردستان لە بارەی درووست کردنی یاریزانان و لاسایی کردنەوە رۆنالدۆی یانەی شاھانەە جوتیاررەحیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" " ئێستا خەریکی کاری ڕاھێنەریم لەگەڵ ئەکادیمیای دوارۆژ بەرێوە دەبم بۆ درووستکردن و پێگەیاندی یاریزانانی لاو لە ئاستەکانی تەمەن بچووک دەمەوێـ لە ماوەی داھاتوو چەندین یاریزانی بەتوانا ھاوشێوی رۆنالدۆ بۆ شاری سلێمانی درووست بکەم بۆیە بەردەوام لە یاریگاکانی شاری سلێمانیم بۆ ئەوەی باشترین یاریزان دەستنیشان بکەین و لە فێرگەکەمان درووستی بکەین و ئامادەی بکەین بۆ داھاتوو، لەبارەی لاسایی کردنەوە کریستانۆ رۆنالدۆش من زۆر شێوەم لە کریستانۆ رۆنالدۆ دەچێت ھەمیشە تەقلیدی ئەو دەکەم لە ھەموو روویەکەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی ئەو بم، گوتیشی" لە ساڵی ٢٠٠٤وە نازناوی رۆنالدۆم ھەڵگرتووە ھۆکاری حەزی وەرزشی و سەرسام بوونم بە یاری کردنی ھەموو کات ھاورێیەکانیشم زۆر کات بە رۆنالدۆ بانگیان دەکردم بۆیە بەردەوام حەز دەکەم ھاوشێوەی ئەو یاریزانە بم.
کارزان کانەبی
Top